كۆماری چیك ڤیزا بەهاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەدات

كۆماری چیك ڤیزا بەهاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەدات

كونسوڵخانەی چیك دەست بەپێدانی ڤیزا بەهاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوەو ئەو وڵاتەش رێگە بەكردنەوەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم دەدات لە پراگ.

ئەو هەڵوێستەی حكومەتی چین لەمیانی كۆبوونەوەیەكی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و كۆنسوڵی گشتیی‌و جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتی چیك، كە جێگری وەزیری دەرەوەی چیك ڕایگەیاندووە، ‌كۆنسوڵخانەی گشتی وڵاتەكەیان لەهەرێمی كوردستان دەست بەپێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێم دەكەنەوە.

هەروەها رایگەیاندووە، ڤیزا بەتایبەتی بۆ كارسازان و بازرگانان و ئەو قوتابیانەی دەیانەوێت لە كۆماری چیك بخوێنن دەبێت.

جێگری سەرۆكی چیك ئامادەیی و خواستی وڵاتەكەیشی بۆ كردنەوەی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پراگ دەربڕی، كە مایەی خۆشحاڵی و پشتگیریی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بوو.