پۆلیسی هەولێر.. پێنج هەزار كامێرای چاودێری لە  شەقامەکانی هەولێر دادەنێت

پۆلیسی هەولێر.. پێنج هەزار كامێرای چاودێری لە  شەقامەکانی هەولێر دادەنێت

بەمەبەستی كەمكردنەوەی رێژەی تاوان، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان پلانی دانانی كامێرای چاودێری جێبەجێدەكات و لەیەكەم هەنگاویشدا پێنج هەزار كامێرا لە هەولێر دادەنرێت.

عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاند: كە دەستیان كردووە بە جێبەجێكردنی پلانەكەی وەزارەتی ناوخۆ كە ئەویش خۆی لە دانانی پێنج هەزار كامێری چاودێریدا دەبینێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو كە دانانی كامێراكان، كاریگەری زۆریان لەسەر كەمكردنەوەی رێژەی تاوان دەبێت لە شارەكەدا.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر روونیشیكردەوە كە كامێراكان راستەوخۆ دەبەسترێنەوە بە مانگی دەستكردەوە و دەستەیەكی تایبەتیش دادەنرێت بۆ بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی و بە بەردەوامی چاودێری دەكەن.

عەبدولخالق تەڵعەت راشیگەیاند بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان سەرجەم پارێزگاكان دەگرێتەوە و لەقۆناغی یەكەمدا لە پارێزگای هەولێرەوە دەستپێكراوە.