یەکێتی.. ئیتر بەسە حوكمڕانێتی بە بیركردنەوەی تەسكی حزبایەتییەوە

یەکێتی.. ئیتر بەسە حوكمڕانێتی بە بیركردنەوەی تەسكی حزبایەتییەوە

كۆبوونەوەیەكی فراوانی یەکێتی بە بەشداری مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و مەڵبەند و ئۆرگانەكانی دیکەی حزبكە لەسلێمانی بەڕێوەچوو، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبەش دەڵێت: ئیتر بەسە حوكمڕانێتی هاوڵاتیان بە بەرگ و بیركردنەوەی تەسكی حزبایەتییەوە، بەدێت هەوڵی باشكردنی حوكمڕانی لە هەرێم دەدەین.

كاتژمێر، ١١ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠ـی ٢ـی ٢٠١٩، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە هۆڵی تەلاری هونەری سلێمانی كۆبونەووەكەی سازكرد.

كۆبونەوەكە بەسەرپەرشتی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڕێوەچوو، دوای كۆبونەوەكەش میدیاكانی یەكێتی لە زاری حاكم قادر، ئەندامی مەكتەبی سیاسییەوە بڵاویان كردەوە، كە ناوبراو ڕایگەیاندووە "سوورین لەسەر چارەسەركردنی تەواوی پرسەكان بە یەك پاكێج و لە پاكێجەكەماندا داوامان كردووە، حكومەت ببێتە دامەزراوەیەك بۆ ئاسودەیی خەڵك".

حاکم قادری دەڵێت: ئیتر بەسە حوكمڕانێتی هاوڵاتیان بە بەرگ و بیركردنەوەی تەسكی حزبایەتییەوە و هەوڵی باشكردنی حوكمڕانی لە هەرێم دەدەین.