یەکێتی قوباد تاڵه‌بانی کاندید دەکات بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

یەکێتی قوباد تاڵه‌بانی کاندید دەکات بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان زانیاری دەبارەی كاندیدی لایەنەكان بۆ پۆستە سەرۆكایەتییەكان بڵاودەكاتەوە و ئەوەدەخاتەڕوو كە یەكێتیی، قوباد تاڵەبانی بۆ جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و گۆڕانیش وشیار عومەر بۆ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و عەلی حەمە ساڵح بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان كاندید دەكات.

كەناڵی رووداو سەر بە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی، سەبارەت بە پرسی پۆستە سەرۆكایەتییەكانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە كە لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە "بۆ جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی پێشنیازکراوە، بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت، سەرکردەکانی ئەو حیزبە لە گفتوگۆی ئەوەدان ئەگەر  یەک جێگری هەبێت، حاکم قادر دابنێن و، ئەگەر کرا بە دوو جێگر دەرباز کۆسرەت رەسولیش كاندید بکەن، هەروەها بۆ سەرۆکی پەرلەمان، بێگەرد تاڵەبانی پێشنیازکراوە".

هەرچەندە بزووتنەوەی گۆڕان تا ئێستا لەرێی دەزگاكانی راگەیاندنەوە باس لەوە دەكات كە بۆ بەشداریكردن لە حكومەت یەكلانەبوونەتەوە، بەڵام كاندیدی بۆ پۆستە سەرۆكایەتییەكان دیاریكردووە.

بەپێی كەناڵەكەی پارتی، گۆڕان "مستەفا سەید قادر، بۆ جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وشیار عومەر بۆ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و عەلی حەمە ساڵح بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان" كاندیدكردووە.

رۆژی ٣ـی ١٢ـی ٢٠١٨، پارتی دیموكراتی كوردستان مەسرور بارزانی بۆ سەرۆكی حكومەت و نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كاندید كرد كە زیاتر لە ساڵێكە سڕكراوە.