گەورەترین هەڵەکانی خانمان لە کاتی پەیوەندی سێکسیـدا

گەورەترین هەڵەکانی خانمان لە کاتی پەیوەندی سێکسیـدا

١کوژاندنەوەی بێ هۆی ڕووناکی: بە دڵنیاییەوە هۆکارێکی هەیە کە پیاوان عاشقی سەیر کردنی تۆپێنن بە فوول کوالێتی. بە ووتەی دکتر گریر، ئەم بوونەوەرانە(پیاوان)، بوونەوەرێکی زۆر بەسەرین(تەرکیزیان لە سەر چاوە) و شەیدای ئەوەن کە تا دەکرێت لە کاتی پەیوەندی سێکسی دا ببینن. سوور بوون لە سەر ئەوەی پەیوەندی سێکسی لە شوێنێکی تاریک دا بێت ئەو بیرۆکەیە لای مێردەکەتان دروست دەبێت کە ئێوە زۆرتر سەیری گرنگی بە ڕووکەشی خۆتان دەدەن تا ئەو هەستەی ئەو لە ئێوەدا دروستی دەکات. ئەم بێ باوەڕییەش دەبێتە چەکوشێک لە سەر جەولانی ئەو لە ژووری نووستن. ئەگەر لە ڕووناکیدا نا ئارامن، لە ژوورێک بە نووری کەمەوە یان بە چەند دانە مۆم موعاشەقە بکەن.

٢– تەزاهور کردن بە ڕەحەت بوون (وا نیشان دەدات کە ڕەحەت بووە): ئەوە ڕاستییە کە بۆ ژنان گەیشتن بە ئەوپەڕی چێژی سێکسی کارێکی ئاسان نییە. لە ڕاستیدا مەعەدەلی کاتی ئۆرگاسم(ڕەحەت بوون) بۆ ژنان ٢٠ خولەکە و کێ هەمیشە ئەو کاتەی هەیە؟ دکتور گریر دەڵێت: زۆربەی ژنان پێیان وایە ناچارن بۆ سەلماندنی پیاوەتی مێردەکانیان ڕەحەت بن، بەڵام پیاوان هەست بەم تەزاهور پێکردنە دەکەن. ئەگەر پیاوێک هەست بکات لە ئەوپەڕی خۆشەویستی دا درۆی لە گەڵ دەکەن، لە بارەی بەهای بوونی خۆی تووشی دڵەڕاوکێ دەبێت. کەواتە پێی نیشان بدەن کە لە چ کاتێکدا ئێوە دەوروژێنێت بەڵام ئەگەر ڕەحەت نەبوون کۆتاییەکی سینەمایی بۆ مەشوبهێنن.

 ٣ – ڕۆڵ گێڕانی ژنێکی لاواز و داماو: هەندێک لە ژنان وا بیر دەکەنەوە کە ڕۆڵ گێڕان، پیاوان عاشقی خۆیان دەکەن، بەڵام لە بیرتان بێت ە زیادەڕۆیی لەم کارە ئێوە وەکوو کەسێکی وابەستە یان گێژ نیشان دەدات. هیچ پیاوێک نایەوێت ببێتە پەرەستاری ژنێکی مناڵ ئاسا. وەکوو دکتر باڵک دەڵێت: پیاوان، ژنانی زیرەکتر بە سەرەنج ڕاکێشتر دەزانن. لە کاتی پێویست ڕوخسەتی پێ بدەن تا لە کارە قورسەکانی ماڵەوە وەکوو چاک کردنەوەی سینکی حاجەت شۆرین یارمەتیتان بدات. چوونکە پیاوان حەزیان لێیە کێشەکان چارەسەر بکەن. بەڵام ئەگەر دەتوانن خۆتان کێشەیەک چارەسەر بکەن باشترە دەست بە کار بن.

 ٤ – دەرهێنەریی پلانی موعاشەقە (جووت بوون): لە نێوان ڕوودار بوون و کۆنترۆڵی هەمە لایەنەی ژووری نووستن جیاوازی هەیە. دکتور شوارتز دەڵێت: نابێت کارێک بکەن کە مێردەکەتان هەست بە لاوازی بکات یان هەمیشە دەبێت و نابێت ەکان ئەو کونترۆڵ بکەن. هێندە بەسە تەنیا کاتی چێژ بەخشینی لە موعاشەقە دا نیشان بدەن. لە کاتی جووت بوون دا ڕەئیس بوون دەرەجەیەکی بەرزی نییە. لە جیاتی حوکمڕانی کردن بە سەر جووڵەکانی ئەو، کاتێک خەریکن لە جوڵەکانی ئەو چێژ وەردەگرن، دەم بکەنەوە و قسە بکەنیان بیری بخەنەوە کە جارەکانی پێشووتر بەشێک لە جەستەتان چێژێکی بینیوە کە وەسف ناکرێت. پیاوان حەز دەکەن خۆیان شوێنە دروستەکان بدۆزنەوە، نە ئەوەی پێیان بڵێن کام بەش ڕێک ئەوەیە کە ئێوە دەتانەوێت.