گۆڕان.. مەسرور بارزانی دەتوانێت کابینەییەکی سەرکەوتوو حکومەتێکی خزمەتگوزار بەڕێوەبەرێت

گۆڕان.. مەسرور بارزانی دەتوانێت کابینەییەکی سەرکەوتوو حکومەتێکی خزمەتگوزار بەڕێوەبەرێت

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دوای دیاریکردنی مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، "ئێمە وەکو گۆڕان هیچ ناڕەزایەتیەکمان نییە لە کاندید کردنی مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت و پێمان وایە دەتوانێت لەکابینەکانی پێش خۆی سەرکەوتووتربێت.

لێدوانی هەڵوسوڕاوە باڵاکانی گۆران و مەدحکردنی مەسروور بارزانی دوای کاندید کردنی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕانی  نیگەران کردووە و پێیان وایە هەموو ئەو قسانەی پێشتر لەلایەن گۆڕانەوە بۆ بوون بە پاشکۆی پارتی دەگوتراو حاشایان لێدەکرت ڕاست بووە و ئێستا بەکردارەکانیان هەموو ئەو پاشکۆیەتییەیان بۆ پارتی سەلماندووە.

پێستریش (خەلیل سەرکان) "ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەمان بۆ چوونی (چالاکی موهەندیسی) لەسەر مەسروور بارزانی هەبووە و بەکەسێکی سەرکەوتوو شارەزا لە حکومڕانیدا باسی کردبوو.