کێ سندوقە ڕەشەکەی پارەی نیچیرڤان بارزانیە؟

کێ سندوقە ڕەشەکەی پارەی نیچیرڤان بارزانیە؟

زوربه‌ی جار كه‌سێكی سه‌ركه‌چه‌ڵ له‌ پشت نێچیرڤان بارزانی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت له‌ گه‌شته‌كانی دا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئاسیا، ئه‌و به‌ حساب راوێژكاری كۆمه‌ڵایه‌تی نێچیرڤان بارزانییە‌، به‌ڵام ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی‌ ئه‌مین سندوقی رەشی نێچیرڤان بارزانیەو، تایبه‌ت به‌ پاره‌ و كاره‌ بارزگانییه‌كانی نێچیرڤان بارزانی له‌ ولاتانی (سویسرا وسه‌نگافورا) ومانگانه‌ سه‌فه‌ر ده‌كات بو ئه‌م دوو ولاته‌ به‌ مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی کۆمپانیایەکانی نێچیرڤان بارزانی.

مه‌هدی سالح مزوری، ده‌بێته‌ خاڵی هه‌ر یه‌ك له‌ (محمد سه‌لیم مزوری)، به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئاسایشی گشتی هه‌رێم کە سەرپەرشتی سوسیال میدیا و کرینی ویژدانی نووسەر و قەلەم بەدەستەکان دەکات و ماموستا قاسم مزوری، له‌ ده‌زگای پاراستنی پارتی، ناوبراو چه‌ندین ساڵ له‌ سەر دوو هێڵ گەمە دەکات بۆ نمونە باڵی نێچیرڤان لە رێگەی (محمد سەلیم ستۆپەیی) خالی دەست لە کاروباری ئاسایش و پاراستن بە ئاسانی وەردەدەن، هەروەها لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە ئەوەندە متمانە و دەسەلاتی پێداوە بەرادەیەک کە بۆی هەیە بوارنەدات بە مەکتەب سیاسییەکانی پارتیش نەتوانن بگەنە لای نێچیرڤان بارزانی.

دیاری ساڵح لە ساڵی هەشتاکان تا ٢٠٠٦، لە وڵاتی سوید ژیاوە لەو ساڵە لە ڕێگای برای (قادر ساڵح و قاسم سلیم) بە نێچیرڤان بارزانی دەناسرێنت کە ئەو کات خاوەنی هیچ نەبوو، کەچی ئێستا خاوەنی دەیان ملیون یۆرۆییە لە سەر حسابی ئەم خەڵکە داماوە بۆ ئەم مەبەستە کور و کچەکەی لە سەر حسابی مەکتەبی نێچیرڤان بارزانی لە یەکێک لە گرانترین قوتابخانەکانی لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا دەرس دەخوێنن ئەمە حکومەتی نێچیرڤان بارزانییە، کە خوی و راوژکارەکانی باوەڕیان بە سیستەمی سویدی پەروەردەکەیان نییە!

جگە لەمە مەهدی ساڵح بارزانی بەرپرسی یەکەمی پارتییە لە سوید و کوردە کانی ئوپۆزیسیونی سوید بە وردی ئاگاداری کارەکانی گەورە و بچوکی دیاری ساڵح و تاها بەرواری نە ، هەر شتێک بە سەر کوردە کانی سوێد روی بداد ئە م کەسە بەرپرسە بۆ ئەم مەبەستە پۆلیسی سوید ئاگادار کراوتەوە .

 هەربەپێی زانیارییەکان، خانویه‌كی له‌ گوندی ئه‌مەریكی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر رێگای مه‌سیف، هەروەها ڤیلایه‌كی ٨٠٠ مه‌تری‌ له‌ گه‌ره‌كی وه‌زیرانی هه‌ولێر، كه‌ تێچوویه‌كه‌ی تا ئێستا گه‌یشتوته‌ ٢ ملیون دولار، موحەمەد مزوری پاسەوانی ئاسایشی بۆ خانوەکەی دابین کردووە.

هه‌ر چه‌ند ناوی خۆی ئه‌سلی مه‌هدی سالحه‌ به‌ڵام گۆڕاوه‌ بۆ دیاری ساڵح، له ‌ناو خزم و كه‌س و كاریدا به‌ كه‌سێكی دژه‌ دین ناسراوه‌، ته‌نانه‌ت له‌ ساڵی ٢٠١٠ پاره‌ی مزگه‌وتێكی گه‌وره‌ له‌ به‌حركه‌ له‌ دارایی حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت و ده‌دزێت و به‌خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌لێت له‌ جیاتی مزگه‌وت سه‌نته‌رێكی روشنبیری بۆتان دروست ده‌كه‌م، به‌ڵام تا ئێستا دروستنه‌كراوه‌ و پاره‌كه‌شی خوراوه‌ لە کاتێکدا ئەو مەهدی ساڵحە لە بواری بەدرەوشتی و هەتکردنی کچی کورد لە سونر بەدەر بەد ڕەوشتە، ئەمەش حکومەتی نێچیرڤان بارزانی.