کلکی مەسرور لە ژێر دەستی نێچیرڤانی ئامۆزای

کلکی مەسرور لە ژێر دەستی نێچیرڤانی ئامۆزای

مەسرور بارزانی کاندیدی پارتی بۆ پێک هێنانی کابینەی نوێی حکومەت سەر باری فشاری لایەنەکانی تر لەسەری لە ژێر فشارێکی قوڵی تر دایە کە دەرچوون لێی ئاستەمەو ئەوەش دێوەزمەی نێچیرڤان بارزانیە بەسەریەوە به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، مه‌سرور بارزانی كه‌ كاندیدی پارتییه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌یه‌وێت له‌نێو په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ڕابسپێردرێت، به‌ڵام له‌نێو حزبه‌كه‌یدا ڕایه‌كی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌یه.

‌هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئاڕاسته‌یه‌كی دیكه‌ له‌نێو پارتیدا هه‌یه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ڕابسپێردرێت، ئه‌وه‌ش پاش ده‌ستبه‌كاربوونی نێچیرڤان بارزانی له‌پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستبه‌كارده‌بێت، پاشان سه‌رۆكی حكومه‌ت.

 لە ئێستادا مەسرور بازرانی هیچ دەروازەیەکی نەماوە بۆ دەرچوون لە ئاستەنگانەی هاتونەتە پێشی بۆیە بەناچاری دەبێت یان دژایەتی نێچیرڤان بکات، یاخود تەنازول بکات و لەسەر داوای نێچیرڤان پاش بوونی بەسەرۆکی هەرێم دەستنیشان بکرێت.