ڤلادیمێر پۆتین هەڕەشەی هێشکردنە سەر ئەمریکا دەکات

ڤلادیمێر پۆتین هەڕەشەی هێشکردنە سەر ئەمریکا دەکات

سەرۆکی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی وەڵامی هەر بڵاوکردنەوەیەکی چەکی ناوەکیی مەودا ناوەند و بچوک دەداتەوە لە ئەوروپا لەلایەن ئەمریکاوە، دەشڵێت، نەک تەنها بە ئامانجکردنی ئەو وڵاتە ئەوروپییانەی کە چەکەکەی تێدا بڵاودەکرێتەوە بەڵکو بە ئامانجکردنی ئەمەریکا خۆشی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی روسیا لە توندترین لێدوانیدا سەبارەت بە کێبڕکێکی خۆپڕچەککردن رایگەیاند، روسیا هەوڵی ڕوبەڕوبونەوە نادات و دەستپێشخەریش ناکات لە بڵاوکردنەوەی موشەک، ئەمەش وەکو وەڵامدانەوەیەکی واشنتن کە بڕیاریدا لە پەیماننامەی هێزی ناوەکی بکشێتەوە کە بەروارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی سارد.

 روسیا هەوڵی ڕوبەڕوبونەوە نادات و دەستپێشخەریش ناکات لە بڵاوکردنەوەی موشەک

 

ئاماژەی بەوەشکرد، وەڵامدانەوەی ڕوسیا لەسەر بڵاوکردنەوەی هەر موشەکێک توند دەبێت، پێویستە لەسەر ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پێش ئەوەی هیچ هەنگاوێک بنێن بیری لێبکەنەوە.

وەڵامدانەوەی ڕوسیا لەسەر بڵاوکردنەوەی هەر موشەکێک توند دەبێت

پۆتین وتیشی، "روسیا ناچار دەبێت جۆری جیاواز لە چەک دروستبکات و بڵاویبکاتەوە کە بتوانرێت بەکار بهێنرێن نەک تەنها لەو شوێنانەی کە چەکەکە بڵاودەکرێتەوە بەڵکو لەو شوێنانەش کە بڕیارەکەی لێوەدەدرێت."

وتیشی، "مافی خۆیانە چۆن بیر دەکەنەوە، بەڵام ئایا بیر لەوە دەکەنەوە کە دەیکەن؟ من دڵنیام لەوەی کە دەتوانن بیر بکەنەوە، با بیر لە خێرایی و مەودای ئەو سیستمە موشەکییانە بکەنەوە کە پەرەی پێدەدەین".