چۆن سێكس بكه‌ین ؟ زانیاری پزیشکی و تەندروست

چۆن سێكس بكه‌ین ؟ زانیاری پزیشکی و تەندروست

کاتێک ژن و مێرد ژیانی هاوسەرگیری بێک دەهێنن و سەر جێی دەکەن، ئەوا: ھەر دووکیان پێویستیان بە زانیاری ڕۆشنبیری سەبارەت بە سێکس ھەیە، تاکوو تەواو چێژ لە یەکتری ببینن لە ڕووی سێکس یان بە زمانی گشتی (جووتبوون).

سێکس یان بە زمانی گشتی (جوتبوون) پەیوەندی کردنێکە لە نێوان ژن و مێرد، ھەروەک کوو ژن و مێرد بە زار و دەم قسە دەگەل یەکدی دەکەن، ئاوەھاش سێکس کردن قسە کردنە! ھەر بۆیە؛ بۆ سێکس کردن دەبێت شێواز و چۆنیەتی و کاتی و چەندێتی بە حەز و ئارەزوو و مەیلی ھەردووکیان بێت. لە کۆنەوە لە عێراقدا، بەتایبەت پزیشکە کۆنەکان دەستەواژەیەکی زێڕینی (د.کمال سامەڕائی)یان وەبیر دێت، ئەویش: پەیوەندی سەرجێی و سێکس کردن لە نێوان ژن و مێرد ھەروەک ئەوە وایە، کە: پیاوەکە لە بن دار سێوێک بێت؛ وە چۆن دار سێوەکە ڕابووەشێنێت، ئەوا: جۆری سێوەکە بەگوێرەی ڕاوەشاندنەکە دەبێت. لۆ نموونە: ئەگەر بە ھێواش دارەکە بھەژێنیت، ئەوا: بەس سێوە گەییوەکان دەکەونە خوارێ! وە ئەگەر بڕۆکەک تووندتر ڕابووەشێنرێت، ئەوا: نیمچە گەییوەکانیش دەکەونە خوارێ! تووندتر ئەگەری ئەوە ھەیە قل قلە کارکیش بکەوێتە خوارێ.

وە نەبێت سێکس کردن تەنیا پەیوەندی بە کاتێکی کەمەوە ھەبێت بەڵکو سێکس لەگەل ژیان تێکەڵ دەبێت، وە ھەروەک کوو ئاو خواردنەوە پێویستە، ئەوا: ئاوەھاش سێکس پێویستە! ئەوجا دوای پڕۆسەی خۆناسین دەست پێدەکات و بۆ ھەتا ھەتایێش دەمێنێتەوە. ھەتا خووی نھێنی (دەستپەڕ یان تەڕدەستی)؛ بە سێکس دادەنرێت و ھەتا ھیچ مرۆڤەکیش نییە (نێر یان مێ)؛ کە: ئەو خووە نھێنیەی نەکرد بێت؛ سووندی ئەوانەمان پێ ناخوورێت کە ڕەبەنی ھەڵدەبژێرن یان خۆ بۆ لایەنی دینی (لە ھەندێک لە ئاینەکان) یان لە سەرەتای خۆناسین زوو ژن دەھێنن؛ دەنا (٩٩٪)ـی خەڵک لە ژیانیاندا ئەو خووەیان کردووە.

سێکس کردن و بە چ شێوازێک سێکس بکەین زۆر ئاساییە بۆ خەڵکی گشتی ڕوون بکرێتەوە و بێ پەردە و بێ شەرم بنووسرێت، ئەمەش چونکە ئەگەر بۆیان ڕوون نەکرێتەوە و خەڵک دەربارەی ڕۆشنبیر نەکرێت، ئەوا: کاردانەوەی خراپی لەسەر پەیوەندی نێوان ژن و مێردەکە دەبێت! ئەوە لە تانە و تەشەر و پلاری بەرەو ڕوو لەوانەیە جاری وا ھەیە بگاتە ئەو ڕادەیەی، کە: تێکچوونی شیرازەی خێزانی لێ بێتە کایاوە!؟ ھەر لەبەر ئەوەش زۆر بەڕاشکاوانە دەمەوێت باسی بکەم. دەزانن، کە: ھەر ژنەک لە سێ کرداری سێکس کردن و جووتبوون نەگەیشتە قۆناغی ئۆرگازم (ڕەحەت بوون = چێژ =orgasm)؛ ئەوا: وەکو ئەوە وایە؛ کە: بڕیاری کووشتنت بۆ دەرکرد بێت یان زیندان بوو بێت. ھەر بۆیە پێویستە زۆر ڕاشکاوانە ڕوون بکرێتەوە، وە بەلەبەر چاو گرتنی ڕێنمایی (خۆشەویست د.خ)؛ کە: دەفەرموێت بە بێ پەیام مەچوون بۆ لای خێزانتان و زۆر بە ڕوونی بە زمانی پاراو بۆ میلەتی موسڵمان ڕوونی دەکاتەوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە: ژن و مێرد ھەتا ھیچیشیان نەخۆشی ئۆرگانیان نەبێت ئاساییە بۆ ڕاوێژ سەردانی پزیشک بکەن، وە ئەوە بە ڕاستەوخۆیی و ناڕاستەوخۆیی کاردانەوەی لە سەر باری جەستەیی و دەروونی دەبێت.

*چەند جار سێکس بکەین!؟ سێکس کردن جاری نییە! ھەرچەند جار ژن و مێرد حەزیان کرد، ئەوا: دەتوانن سێکس بکەن! ئەوە نەبێت، کە: لە باری ئاساییدا و لە کەسانی تەندروست بەشێوەیەکی ئاسایی و نۆڕماڵ حەفتەی دوو جار سێکس کردن بە ئاسایی دادەنرێت ئەوە ژن و مێردێک لە ناوەڕاست و سەرەتای تەمەن دابن، دەنا بۆ ئەوانەی بەناوساڵ کەوتوون؛ واتە: سەرووی شێست و پێنج ساڵی مانگی یەک جاریش نۆڕماڵە. ژمارەی جارەکان ھەندە گرنگ نییە بەڵکو گرنگ ئەوەیە، کە: چۆن سێکس دەکەن و بەشێوازە دروستەکەیە یان نا، وە ئایا سێکس کردنەکە سەرکەوتووە یان نا؟

*مەبەستەکانی سێکس کردن: سێکس کردن بریتیە لە چێژ لە یەکتر وەرگرتنی ژن و مێرد! وە تێکەڵ بوون و تەواو بوونی ڕۆح و جەستە و بیر، ئەمە سەرەڕای کاری ئەندامەکانی زاوزێ. کەواتە سێکس کردن بەس تێکردن و دەرھێنان نییە! بەڵکو ھەر دوو کەس بە تەواوی جەستە و ھۆش و ڕۆح و بیریان دەبێت لای سێکس بێت.

مەبەستەکانی سێکس:

ا. ڕاستەوخۆ:

١. تێربوونی چێژ و خۆشی و پێویستی غەریزەیی: ھەموو نێر و مێیەک حەزی لە سێکس کردن ھەیە! نییە، بڵێت: حەزم لێی نییە!؟ ھەر کەس وا بڵێت، ئەوا: نەخۆشیەکی سێکسی ھەیە! بێگوومان حەز لە سێکس بوون بەگوێرەی تەندروستی و دەروونی و خۆراک و دەوروبەر و پەروەردە و فەرھەنگ و عورف و بەھای کۆمەڵایەتی و ئایینی دەگۆڕێت.

٢. منداڵ و نەوە: بێگوومان منداڵ و وەچە و نەوە خۆشی بۆ گرۆی ئادەمی ھەیە، وە مانا بەردەوامی دەدات.

٣.تەندروستی: سێکسی دروست یارمەتی لەشساغی و دروستی دەدات، وە دەبێتە ھۆی تەمەن درێژ بوون. لە ھەمان کاتدا، ئەگەر ژن و مێردەکە بە ڕێگای دروست سێکس نەکەن، ئەوا: پشێوی دەروونی و زۆر دەرمان خواردن و خۆ زامدار کردن و نەخۆشی جەستەیی لێ دروستدەبێت.

ب. ناڕاستەوخۆ:

ا. سەقامگیر بوونی خێزانی و کۆمەڵایەتی خێزانی.

ب. سەقامگیر بوونی لایەنی ئەمن و ئاسایش و بڵاو بوونەوەی خۆشگوزەرانی و باشتر بوونی ئیدارەدانی حکومەت.

ج. کەمبوونەوەی تێچوونەکانی کەرتی تەندروستی و پەروەردە و زیرەک بوونی میلەت و کۆمەڵگا.

د. زامنی ئایندە. ئەمە و سوودگەلی یەکجار زۆرتری ھەیە!

*قۆناغەکانی سێکس کردن چوار قۆناغی سەرەکی ھەیە، وە دەبێت ژن و مێرد بەدوای یەکدا ئەو قوناغانە ببڕن! وە ئەگەر یەکێکیان زووتر قۆناغێکی بڕی، ئەوا: ئەویدی یارمەتی ئەویتر بدات ھەتا بەوی دەگات.

قۆناغەکانی سێکس (Sexual Response):

 ١. قۆناغی وورژان (excitement phase): کاتێک ژن و مێرد حەزی سێکس کردنیان بۆ یەکدی دەجوولێت، ئەوجا چ بە بەرکەوتن بێت یان ھۆش و بیریان لای یەک بێت یان لە ڕووی سۆزدارییەوە و قسەی خۆش، ئەوە دەبێتە ھۆی ئەوەی مەیلیان بۆ یەکدی بچێت. ھەندێک ژن ئەگەر بەس دەست لە مەمکی یان گۆی مەمکی یان دەست لە ڕانی یان دەست لە ئەندامی مێینەی بدرێت، ئەوا: دەوورژێت! ھەشە بە لەوە کەمتر دەوورژێت بە شێلان یانهەر شتێک.

پاشان، ئەگەر لە ڕووی فەسلەجییەوە لەو قۆناغە سەیری ژن ومێردەکە بکەیت، دەبینیت کە: لێدانی دڵ و فشاری خوێن بەرز دەبێتەوە، پێست سور دەبێتەوە، وە گۆی مەمک لە ژنەکە و پیاوەکە ڕەپ داھەڵدەگەڕێت. ھەروەھا ئەو موولوولە خوێنبەرانەی لە ناوچەی ئەندامەکانی زاوزێن خوینیان زۆر بۆ دەچێت و ئەمەش دەبێتە ھۆی ڕەپبوونی (زەکەر)ـی  پیاو و ڕەپبوونی میتکەی ژنەکە. ھەروەھا لێوی ئەندامی مێینە ڕەش داھەڵدەگەڕێت و تێر خوێن دەبێت، پاشان ناوپۆشی ئەندامی مێینە شلەیەکی لینج دەردەدات.

٢. قۆناغی ڕەپبوون (The plateau phase): لەو قۆناغەدا گڕژ بوونی ماسولکەکان و خوێن تێزانی ئەندامەکانی زاوزێ لەو پەڕی دادەبێت. کە ھەردووکیان (ژن و مێردەکە) لێدانی دڵ و فشاری خوێن زیاد دەکات، ھەروەھا ژمارەی ھەناسەدانیش زیاد دەکات. لە ژنان مەمک قەبارەی گەورە دەبێت، میتکەی ڕەپتر دەبێت، وە دەرچەی ئەندامی مێینە دەپەنمێت و منداڵدان لەناو حەوزدا کێڵ دەبێتەوە.

٣. قۆناغی ئۆڕگازم (the orgasm phase): لەو قۆناغەدا ماسولکەکانی حەوز و ئەندامەکانی زاوزێ لە ھیکەوە و بەتووندی گڕژ دەبێت، وە دواتر کەسەکە ھەست بە خۆشی و ڕەحەت بوون و نەمانی فشار دەکات. لە ژنان گڕژبوونەکە لە میتکە و ئەندامی زاوزێ و منداڵدان دەبێت، ھەرچی لە پیاوانە، ئەوا: میزەڕۆی (urethra) ناو زەکەر گرژ دەبێت و تۆ فڕێدان (ejaculation) ڕوو دەدات. پاشان زۆر قسەی پڕوپیرەژنان لەسەر ئەم قۆناغەی سێکس کردن ھەیە، بۆ نموونە: نووقتەیەک لە دیواری پێشەوەی ئەندامی مێینە (جی سپۆت  = G spot =Grafenberg spot)؛ ئەوە ھیچ پشتگیرییەگی زانستی نییە.

بۆ زۆر لە ژنان گەیشتن بە قۆناغی ئۆڕگازم، ئەوا: پێویستی بە فێر بوون و ڕاھاتنە لەگەل مێردەکەی، ھەر بۆیە لەگەل بەناو ساڵ کەوتن و ئەزموون پەیدا کردن گەیشتن بەو قۆناغە ئاسانتر دەبێت. زۆر لە ژنان بۆ ئەوەی ڕەحەت بن پێویستیان بە خوراندن و دەست لە میتکەدان ھەیە، ھەتا ژن ھەیە بۆ ئەوەی لە کرداری سێکس کردنەکە بگاتە قۆناغی ئۆڕگازم پێویستی بە دەست گەمە ھەیە! دوای تێکردن، ژنان زیاتر لە پیاوان پێویستیان بە وورژاندن ھەیە. ئەوە سەلمێنراوە، وە دیراسە کراوە کە: نیوەی ژنانی ئەمریکا لە کرداری سێکس کردن ناگەنە ئۆڕگازم و ڕەحەت بوون. هەر بۆیە نابێت ژن و مێرد سێکس کردن ھەر بە تێکردن و دەرھێنان تێ بگەن چونکە زۆر لە ژنان بە لە باوەش گرتن و لێسینەوە و یەکتر ھەر مژین و ماچ کردن و ماچەیی لێک کردن و بەبەر یەکدا ھەڵچوون و ناز و قسەی خۆش تێر دەبن. ھەر بۆیە، دەبێت ژن و مێردەکە لەیەکتری بگەن و بزانن بۆ ناگەنە ئۆڕگازم!؟ وە ئەگەر ھەر دووک یارمەتی یەکتریان دا و سەرکەوتوو نەبوون، پاشان سەردانی پزیشکی پسپۆڕی ئەم بوارە بکرێت.

٤. قۆناغی گەڕانەوە (the resolution phase): لە دوا قۆناغ لەش دەچێتەوە قۆناغی پێش سێکس کردن، ئەوە نەبێت کەسەکە ھەست بە خۆشی دەکات. بۆیە خوێن تێزان و ڕەپ بوون نامێنێت و چرچ دەبێت، وە ھەروەھا لێدانی دڵ و فشاری خوێن و ھەناسەدان ئاسایی دەبێتەوە. ئەو قۆناغە لە نێر و مێ جیاوازە!؟ ژن ھەیە دوای ئۆرگازم دیسان دەچێتەوە سایکلێکیدی سێکس کردن و تێ ھەڵدەچێتەوە. ھەرچی پیاوە، ئەوا: پێویستی بە ماوەیەک ھەیە (refractory period)؛ بۆ ئەوەی جارێکیدی دەست بە سێکس بکاتەوە، وە ئەو ماوەیە دەگەل ھەڵکشانی تەمەن زیاد دەکات و لەوانەیە لە چەند دەقیقەوە بۆ نیو دانە ڕۆژ بێت.