چوار سودی سەرسوڕهێنەری سێکس بزانە

چوار سودی سەرسوڕهێنەری سێکس بزانە

کاریگەریەکانی سێکس لە سەر تەندروستی دەرونی و جەستەیی مرۆڤەکان بێ شومارن، بەڵام چوار لەوانە سەرسوڕهێنەرن.

زۆر باس لەوەکراوە کە سێکس گەرمی بە ژیانی هاوسەران دەبەخشێت و جیا لە ئارامی دەرونی و نەهیستنی دڵەڕاوکێ، دەبێتە هۆی بەرزنوونەوەی ئاستی بروابەخۆ بوونیان، بەڵام لە پاڵ ئەوانەشدا جەستەش بێ بەس نابێت لە سودەکانی.

لێرەدا ئاماژە بە چوار سودی سێکس دەکەین کە بەجەستەی دەگەیەنێت:

١- دژە پیربوونە

لە توێژینەوەیەكدا كە لە سكۆتلەندا ئەنجامدراوە دەركەوتووە، ئەو هاوسەرانەی تەمەنیان هەیە و بەشێوەیەكی تەندروست سێكس دەكەن ڕووخسار و جەستەیان ٤ بۆ ٥ ساڵ گەنجتر لە تەمەنی خۆیان دەردەكەوێت.

٢- ڕێژەی تۆوەكان زیاد دەكات

ئەنجامدانی سێكس سوود بە تۆوەكان دەگەیەنێت و ڕێژەی تۆواو زیاد دەكات. لە توێژینەوەیەكدا كە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە دەركەوتووە، ئەگەر بۆماوەی ١٠ ڕۆژ سێكس نەكەیت یان ١ جار سێكس بكەیت ڕێژەی تۆوەكانت كەم دەبێتەو، بۆیە پێویستە لە هەفتەیەكدا بەلای كەمەوە ٢ جار سێكس بكەیت بۆئەوەی ڕێژەی تۆوەكانت زیاتر بێت.

٣- بەرگری لەش لەبەرامبەر سەرما و ئەنفلۆنزا بەهێز دەکات

سێ جار ئەنجامدانی سێكس لە هەفتەیەكدا، بەرگری لەش دژی نەخۆشییەكان بەهێز دەكات بەتایبەتی سەرما و ئەنفلۆنزا.

٤- تەمەن درێژ دەكات

ئەنجامدانی سێكس بەشێوەیەكی تەندروست و بەردەوام تەمەن درێژ دەكات و مەترسی مردنی پێشوەخت كەم دەكاتەوە.

لە توێژینەوەیەكدا كە لە ئوستورالیا ئەنجامدراوە دەركەوتووە، ئەو كەسانەی لە هەفتەیەكدا ٣ جار سێكس ئەنجام دەدەن مەترسی مردنیان بە نەخۆشییەكان ٥٠% كەمترە لەو كەسانەی لە هەفتەیەكدا ١ جار سێكس ئەنجام دەدەن.