چارەسەری نەمانی ئارەزوی سێکس بۆ کچ

چارەسەری نەمانی ئارەزوی سێکس بۆ کچ

 چۆن چارەسەری لاوازی سێکسی ئەکرێت بۆ کچ؟ ئایا ھیچ کاریگەری ھەیە بۆ ژیانی ھاوسەرگیری؟ یان بۆ سوڕی مانگانە؟

پێویسته‌ سه‌ره‌تا هۆكاری لاوازی سێكسی دیاری بكرێت و به‌گشتی چه‌ند هۆكارێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

١. هۆكاری ده‌روونی ( زۆركات فشاری ده‌روونی یاخود خه‌مۆكی یاخود نه‌بوونی به‌رامبه‌رێكی نه‌ویستراو له‌لایه‌ن خانمانه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی لاوازی سێكسی لای خانمان.

٢. بوونی نه‌خۆشی له‌وانه‌ شه‌كره‌، شێرپه‌نجه‌، هه‌وكردنی جومگه‌كان و ڕۆماتیزم،به‌رزی فشاری خوێن و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ سه‌رجه‌میان ده‌بنه‌ هۆی لاوازی سێكسی.

٣. ده‌رمانه‌كانی دژه‌ خه‌مۆكی و ده‌رمانه‌كانی ڕێگری له‌ په‌ركه‌م ده‌بنه‌ هۆی لاوازی سێكسی .

٤. ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری به‌تایبه‌ت نه‌شته‌رگه‌ری مه‌مك یاخود نه‌شته‌رگه‌ری له‌ئه‌ندامی زاوزێ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێكسی.

٥. كێشه‌ی هۆرمۆنه‌كانی میینە (دابه‌زینی هه‌ریه‌ك له‌ هۆرمۆنه‌كانی ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن زۆركات لاوازی سێكسیان لێده‌كه‌وێته‌وه‌، ئه‌م حاڵه‌ته‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری دروست ده‌كات و زۆركات كێشه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌پێی هۆكاره‌كه‌كان چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بكرێت.