پاش هەڵبژاردنەکانی هەرێم و عێراق هەڵبژاردنی ناوخۆی گرنگ نیە

پاش هەڵبژاردنەکانی هەرێم و عێراق هەڵبژاردنی ناوخۆی گرنگ نیە

بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان و بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانی جارێكی تر دوادەخات، لەكاتێكدا لە مانگی ١١ـی ساڵی رابردوو جڤاتی نیشتمانی بڕیاریدا لەماوەی سێ مانگدا كۆنفرانسی نیشتمانی ببەسترێت، بەوتەی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان بەڵێنی چاكسازی و ئەنجامدانی كۆنفرانس و هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانیان نەبردۆتەسەر.

بێباکی سەرکردایەتی گۆڕان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان لە دوو هۆکارەوە سەرچاوەی گرتووە لەلایەکەوە سەرکردایەتی بزوتنەوەکە پێیان وایە چیتر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆی هیچ بەهایەکی نەماوە چونکە گۆڕان هەردوو هەڵبژاردنی هەرێم و عێراقی بەڕێکرد.

لەلایەکی دەڵێن ئێمە هەڵبژاردن بکەین یاخود نا دووبارەهیچ سودێکی نابێت چونکە متمانەی هاووڵاتیان و دەنگدەرانمان لەدەست داوە بۆیە پێمان وایە هەڵبژاردنی ناوخۆی کێشەکانمان چارەسەر ناکات.