پارتی کرێی دوو مانگ موچەی کارمەندانی کەناڵی KNN دەنێرێت

پارتی کرێی دوو مانگ موچەی کارمەندانی کەناڵی KNN دەنێرێت

بەر لەتێپەڕ بوونی چەند ڕۆژێکی کەم بەسەر ڕێکەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان هاوکاریەکانی پارتی بۆ گۆڕان کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەگەڵ واژۆکردنی ڕێکەوتننامەی نێوانیان زۆر قسە لەسەر ئەو باسە کراو سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بۆچوونی جیاوازیان لەسەر دەربڕی، زۆر بوون ئەو کەسانەی دەیان ووت ئەم ڕێکەوتنەی نێوان پارتی و گۆڕان بۆ پلەو پۆستە نەوەک بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان، لەهەمان کاتدا خەڵکانێکی تر لە سەرجەم چینە جیاوازەکان پێیان وابوو ڕێکەوتنێکی باشەو بۆ بەرژەوەندی میللەتە.

هەرچەندە هێشتا چەند ڕۆژێک بەسەر ڕێکەوتنەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام لە ئێستاوە لێکدانەوەی ئەو کەسانەی پێیان وابوو لەبەر پۆست و پارە ڕێکەوتوون بە ڕاست گەڕاوەو بەپێی زانیارییەکانی متمانە پارتی لەیەکەم هەنگاوی ڕێکەوتنەکەی نێوانیان موچەی (٢) مانکی سەرجەم کارمەندانی کەناڵی کەی ئێن ئێنی زمان حاڵی بزوونەوەی گۆڕانی ناردووە بۆ گردی زەرگەتە دەست بەدابەشکردنی کراوە بەسەر کارمەندانی کەناڵەکەدا.