پارتی پرسەی میر تەحسین بەگی بۆ خۆ پاککردنەوە لە خیانەتی شەنگال بەکارهێنا

پارتی دیموکراتی کوردستان بەرپرسە لە کارەساتی شەنگال و ئەو ڕووداوانەی کە بەسەر ئێزدیەکاندا هات بەدەستی داعش.
لە دوای بەدەستەوەدانی شەنگال لەلایەن پێشمەرگەکانی پارتیەوە، پارتی بەردەوام بۆ دەرفەتێک گەڕاوە تاوەکو ڕووی خۆی لای هاوڵاتیانی ئێزیدی سپی بکاتەوە و پرسەی میرتەحسینیش بۆ ئەو مەبەستە بە باشترین دەرفەت دادەنێت سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی ئێزدییەکان کرد .
مەبەستی پارتی لە بەڕێوە بردنی ئەم مەراسیمە بۆ میری ئێزیدیەکان وەک پاکانەیەکە بۆ ئەو خیانەتەی کە لە مانگی ئابی ٢٠١٤ دا بەسەر شەنگال و ئیزدیەکانداهێنای، لەو کاتەوە تائێستا لای ئێزدییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان بە خیانەتکار لە قەڵەم دەدەن و بە خیانەت کارناویان دەهێنن .
کارەساتی شەنگال ئەو ڕووداوە بوو کە لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤ دا پێشمەرگەکانی پارتی بەبێ تەقە و لە چەند سانیەیەکدا شەنگالیان ڕادەستی داعش کردو سەرجەم هاولاتیە ئێزادیەکان کەوتنە بەر شاڵاوی نەگریسانەی ئەو دەستە ڕەشەو ئاسەواری ئەو خیانەتە گەورەیە بەسەر ئێزیدیەکانەوە ماوەو چەندین منداڵ و ژن وپیاو لە ژێردەستی داعشدا ماونەتەوەو ئازاد نەکراون و ئەمە جگە لەوانەی کە کوژراون و بێسەروشوێن کراون.
کۆمێنتی فەیسبووك