پارتی نەوتەکەی کەرکوکی هەڕاج کرد

پارتی نەوتەکەی کەرکوکی هەڕاج کرد

بەڕێکەوتنێک لە نێوان پارتی و شا عبدوڵا پادشای ئوردون هەنگاوەکانی فرۆشتنی نەوتی کەرکوک لە ڕێگەی تانکەرەوە بۆ ئوردن دەستی پێکردووە و بۆ هەر بەرمیلێکێش بڕی ١٨ دۆلار کەمتر وەردەگرێت .

سەردانەکەی مەسعود بارزانی  سەرۆکی  پارتی دیموکراتی کوردستان  بۆ ووڵاتی ئوردن ڕێکەوتنێک بوو بۆ فرۆشتنی نەوتی کەرکوک بەو ووڵاتە  

 ئەم ڕێکەوتنەی پارتی لەگەڵ ووڵاتی ئوردن دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند ، کورد تۆزێ نەوتی هەیە بە   ئێرانی دەفرۆشێت ،پارتیش  دوای ئەولێدوانە بە ماوەیەکی کەم  و بۆ ڕازی کردنی ئەمریکا بەسەردانێک گەشتە ووڵاتی ئوردن و ڕێکەوتنێکی لەگەڵدا ئەنجامداو تا بە ئەمریکای ڕابگەیەنێت کە چیتر نەوتی کەرکوک بە ئێران نافرۆشرێت

 لە ئێستادا هەنگاوەکانی هەناردەکردنی نەوت بۆ ووڵاتی ئوردن دەستی پێکردووەو بڕیارە ڕۆژانە لەکەرکوکەوە بڕی ١٠هەزار بەرمیل نەوت بە تانکەر ڕەوانەی شاری زەرقا لە ئوردن بکرێت ، وە بە پێی ڕێکەوتنەکە پارتی ڕازی بووە بە نرخێکی کەم پێیان بفرۆشێت کە  بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕی ١٨ دۆلار کەمتر وەربگرێت.

شایانی باسە پەیوەندیەکانی پارتی و ئەمریکا دوای ئەنجامددانی ڕیفراندۆم کاڵبوونەتەوە  پارتیش دەیەوێت بە فرۆپشتنی نەوتی کەرکوک  بە ئوردن ونەناردنی بۆ ئێران  ئەو پەیوەندیە ئاسایی بکاتەوە  .