پارتی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکی حکومەت دیاریکرد

پارتی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکی حکومەت دیاریکرد

پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدەکانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت بۆ چوار ساڵی داهاتوو یەکلایی کردەوە و نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی بۆ سەرۆکی حکومەت دیاریکران.

مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو و رایگەیاند، "بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاریکران".