پارتی لەکەرکوک تەعریب دەکات ولایەنەکوردیەکانی دیکەش کۆدەبنەوە لەوشارە

پارتی لەکەرکوک تەعریب دەکات ولایەنەکوردیەکانی دیکەش کۆدەبنەوە لەوشارە

لایەنە كوردستانییەكان (جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان) لەشاری كەركوك كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی هاوڵاتیانی كورد لە شارەكە.

وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 27-1-2020 كەسی یەكەمی لایەنە كوردستانییەكان لەبارەگای مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی كۆببنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان ،لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە دۆخی ئێستای كەركووك ‌و ئەو نادادپەروەریانە دەكرێت كە بەرامبەر كورد ئەنجامدەدرێن، بەتایبەت لە پرسی دامەزراندن ‌و ئەو پرۆژانەی بۆ كەركووك دەكرێن.

 ئەمە لەکاتێکدایە بە بڕیاری بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق لەسەر پشکی پارتی فەرمانی بەدەرکردنی چەند ماڵە کوردێک کردووە کەشوقەکانی پەنجا عەلی و سەیادە نێشتەجێکرابوون  ولەجێگەیان چەند ماڵە عەرەبێک دەخرێتە جێگەیان .