پارتى داوا له‌ كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌كات به‌شدارى حكومه‌ت بكات

پارتى داوا له‌ كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌كات به‌شدارى حكومه‌ت بكات

پارتى لە ڕێگه‌ى پەیوەندى تەلەفۆنییەوە داواى لە کۆمەڵ کردووە بەشدارى لە کابینەى نوێى حکومەتدا بکات.

عەبدول ستار مەجید کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامییە لە پەرلەمانی کوردستان له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: پارتى له‌ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونیه‌وه‌ داواى له‌ كۆمه‌ڵى ئیسلامى كردووه‌ به‌شدارى حكومه‌ت بكات هاوكات وەڵامى کۆمەڵ بۆ ئەو داوایەی پارتی، ئەوە بووە کە دەبێت پارتى بە فەرمى سەردانیان بکەن و داواکارى بەشداریکردنیان لە کابینەی نوێ حکومەت پێشکەش بکەن.

ئاماژەى بەوەشکرد: دواى سەردانى شاندى پارتی بۆ لای حزبەکەی ئەو کات بەشدارییان لە پێکهێنانی حکومەتدا دەوەستێتە سەر گفتوگۆکانى شاندى دانوستانکارى نێوان هەردوولا.

ئەم داوایەى پارتى لە کاتێکدایە  کە تا ئێستا کۆمەڵی ئیسلامی بڕیارى یەکلاکەرەوەى نەداوە لەسەر ئەوەى کە بەشدارى حکومەت دەکات یاخود دەبێتە ئۆپۆزسیۆن.