١١ساڵ سەرۆکی هەرێم بوو بەڵام هیچ کارێکی بۆ گەڕەکی پێشمەرگە نشینەکان نەکرد

١١ساڵ سەرۆکی هەرێم بوو بەڵام هیچ کارێکی بۆ گەڕەکی پێشمەرگە نشینەکان نەکرد

بەردەوام یەکێک لەو قسانەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دوبارەی دەکاتەوە دەڵێت منیش پێشمەرگەم و ئامادەم چەک بگرمە شانم.

کوردەوای دەڵێت قسە ئاسانە هەموو کەس پێی دەوێرێت بەتایبەت ئەگەر بێت و لەپلەو پایەو مەنسەبی گەورەدابیت ئەوکات بەهەر جۆرێک قسە بکەیت وەکو بیردۆزێکی فەلسەفیانە لیت وەردەگیرێت لای هەندێک کەسیش دەگاتە ڕادەیەک ئەگەر بۆیان بکرێت بەئاوی ئاڵتون قسەکە دەنوسنەوە.

مەسعود بەرزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام دەڵێت ئیمە هەمووکارێک دەکەین بۆ پێشمەرگەو چونکە ئەوە ئەوانن شکۆو هەیبەتی ئەم میللەتە دەپارێزن.

تەنها بەورد بوونەوەیەکی کەم لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک کەزۆربەی دانیشتوانەکەی پێشمەرگەن تێدەگەین لەو ڕاستیەی کە ئەمانە تەنها قسەن و بۆئەوە دەکرێن کەهەست و سۆزی هێزەکانی پێشمەرگەی پی بجوڵێندرێت ئەگەر نا ناکرێت بۆماوەی (١١) ساڵ سەرۆکی هیزە چەکدارەکان بیت، بەڵام نەتوانیت لەوماوەیەدا تەنها یەک خزمەتگوزاری بە گەڕەکی پێشمەرگە نشینەکان بگەیەنیت.