وەزارەتی پەروەردە بڕیارێك له‌باره‌ى گه‌شتكردنى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات راده‌گه‌یه‌نێت

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێك له‌باره‌ى گه‌شتكردنى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات راده‌گه‌یه‌نێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواى شارى سلێمانى سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ و باخچه‌ی منداڵان و خوێندنگاكان ئاگادارده‌كاته‌وه‌، نابێت فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان به‌بێ ره‌زامه‌ندى په‌روه‌رده‌ گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ٢١ـی١ـی٢٠١٩، له‌ نوسراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست "متمانە" كه‌وتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواى شارى سلێمانى سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ و باخچه‌ی منداڵان و خوێندنگاكانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، نابێت فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكه‌ن به‌بێ ره‌زامه‌ندى په‌روه‌رده‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌شته‌كه‌ بۆ ماوه‌ى یه‌ك رۆژیش بێت.