وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی موچەی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی موچەی ڕاگەیاند

دوای بڕیاری رەوانەکردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا سبەی موچەی چەند وەزارەتێک دابەشبکات.

بەپێی زانیاریەکان، سبەی موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا  توێژینەوەی زانستی، ناوخۆ،  سامانە سروشتیەکان،  ئەوقاف، دەزگای گشتی ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، هێزەکانی زیرەڤانی، هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەش دەکرێت.

پێشتر شیروان میرزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و موچەی چوار مانگی وەزارەتی پێشمەرگە داوە.

دوای تێپەڕبونی چوار مانگی ٢٠١٩، تا ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان تەنها یەک موچەی دابەشکردوە، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری رایانگەیاندبو، هەموو ٣٠ رۆژجارێک موچە لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.

ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پارەیە دەچێتە سەر حساب بانکی هەرێم لە هەولێر، کە بڕەکەی ٤٥٤ ملیاری موچەی فەرمانبەران و موچەی چوار مانگی وەزارەتی پێشمەرگەیە کە بۆ هەر مانگێک ٦٨ ملیار دینارە.