وادەی‌ دابەشكردنی‌ موچەی‌ مانگی‌ ئەیلول ڕاگەیەندرا

وادەی‌ دابەشكردنی‌ موچەی‌ مانگی‌ ئەیلول ڕاگەیەندرا

لیستی‌ موچەخۆرانی مانگی‌ نۆی ئەمساڵی تەواوی‌ فەرمانگەو دامەزراوەكان گەیشتۆتە گەنجینەكان و بەشێكی زۆری ووردبینی تیادا كراوە و بەگوێرەی زانیاریەكان لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لیستی موچەی مانگی نۆی موچەخۆرانی هەرێم گەیشتۆتە گەنجینەكان و زۆرینەی ووردبینی بە كۆتا هاتووە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان ئەم مانگەش وەك مانگەكانی ڕابردوو لە پێنجی مانگەوە كە دەكاتە ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی نۆ دەكرێت و یەكەم وەزارەت كە موچە وەردەگرێت پێشمەرگەیە و لە یەكەم ڕۆژیشدا دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە وەریدەگرن.

هەر بە گوێرەی زانیاریەكان، لە هەفتتەی داهاتوودا موچەی لیوا هاوبەشەكان و تەواوی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی تەندروستی و چەند وەزارەتێكی تر موچە وەردەگرن.