هەڵسوڕاوانی گۆڕان داوا دەکەن پەیوەندی مستەفای سەید قادرو پارتی پشت ڕاست بکرێتەوە

هەڵسوڕاوانی گۆڕان داوا دەکەن پەیوەندی مستەفای سەید قادرو پارتی پشت ڕاست بکرێتەوە

هەڵسوراوانی گۆران داوا لە سەرکردایەتی گۆران دەکەن پەیوەندی مستەفای سەید قادر لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان پشت ڕاست بکەنەوە.

ڕۆژی ٢٥ـی ١٢ـی ساڵی ٢٠١٨، عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان قسەی لەگەڵ چیای نەوشیروان مستەفا کردووە لەسەر ئەو نزیک بوونەوە زۆرەی مستەفای سەید قادر لەگەڵ بەرپرسانی پارتی و هۆشداری داوەتە چیا کەئەم کارەی مستەفا لەلایەک گومانی لەلادروست کردووە و لەلایەکی تر کادران و هەڵسوڕاوانی گۆران پەیامیان بۆ سەرکردایەتی گۆڕان ناردووە کە بۆمان ڕوون بکەنەوە ئایا ئەم پەیوەندیە بەهێزەی مستەفای سەید قادر لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاگاداری سەرکردایەتی گۆڕان یاخود بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆیەتی.