هەردوو کەناڵی جووت ئامۆزاکە کوردستان شەڕیان دژی یەکتر ڕاگەیاند

هەردوو کەناڵی جووت ئامۆزاکە کوردستان شەڕیان دژی یەکتر ڕاگەیاند

هەموو ئەوانەی تا دوێنێ دەنگۆ بوون و لەلایەن پارتی و دەنگدەرەکانیەوە ڕەتدەکرانەوە ئەمڕۆ بوون بە ڕاستی و چیتر توانای ئەوەیان نییە ڕاستیەکان بشارنەوە لە دەنگدەر و ئەندامەکانی خۆیان .

لە مێژە باس لەوە دەکرێت ناکۆکی قول هەیە لە نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی ئامۆزایدا، بەڵام بەردەوام ئەم ڕاستیە لای پارتیەوە بە دەنگۆ وەڵام دەدراویەوەو بەجۆرێک باسیان لێوە دەکرد کە ئەوە نەیارانی پارتین دەیانەوێت درز بخەنە نێو خۆی ماڵی پارتیەوە بە تایبەت تر لە نێوان مەسروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی ئامۆزایدا.

هەرچەندە هەر لەسەرەتاوە گومانەکان ڕاستبوون ، بەڵام بەهۆی ئەو سیاسەتەی پارتی پەیڕەوی دەکرد کە ڕێگری کردن بوو لە چوونە دەرەوەی هەواڵەکانی ناو بنەماڵەی بارزانی بڕوا کردن بەو ڕاستیەی تا ڕادەیەک بە ئاستەم دادەنرا.

بەڵام چیتر ئەو ڕاستیانە ناشاردرێنەوە ئێستا بە ئاشکرا هەردوو لایان لە ڕێی کەناڵەکانیانەوە دەستیان کردووە بەوەڵامدانەوەی یەکتر لەسەر ئەو باسانەی دەربارەی یەکتر زانیاریان هەیە دەربارەی.

جێی باسە کەناڵی روداوو لە بەرواری ٢٣/١٢/٢٠١٢ دامەزرا و دووساڵ دوای ئەویش مەسرور بارزانی لە بەرواری ١/١٠/٢٠١٤ وەک و ڕکابەر کوردستان ٢٤ـی دامەزراند.