نەوەی نوێ لە هیچەوە بۆ هیچ

نەوەی نوێ لە هیچەوە بۆ هیچ

نەوەی نوێ هێشتا نەگەشتوە بە بەهاری تەمەنی لە هەڵوەریندایە وڕۆژانە ئەندامەکانی دەست لە کار کێشانەوەیان ڕادەگەیەنن بە هۆکاری ئەوەی کە ڕایایەکانیان لە لایەن شاسوارەو قبوڵ ناکرێ و تەنها قسەی خۆی دەخوات  .

نەوەی نوێ کە هێشتا ساغ نەبوەتەوە کە چی هەیەو چی پێ ئەکرێت بۆ کورد کۆمەڵێک کەس بە نەزان شوێن  شاسوار عبدولواحید سەرۆکی بزووتنەوەکە کەوتوون وهیچ بیرو ڕایەکیان لەگەڵ سەرکردەکەیان یەک ناگرێتەوە چونکە سەرۆکی جووڵانەوەکە ئەجێندای وولاتی ئیسرائیل لەکوردستان جێبەجێ دەکات هەر ئەمەشە وایکردووەناکۆکی لە حزبەکەیدا سەر هەڵبدات و ڕۆژانەش ئەندامەکانی دەست لە کار بکێشنەوەو پێیان وایە کە جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە هیچەوە دروست بووە وزۆر ناخایەنێت دادەڕمێت.   

لە تازەترین لێدوانیدا سەرۆكی ئەنجوومەنی سۆرانی نەوەی نوێ‌ ڕایگەیاند، بەهۆی تەخوینكردن و قبوڵنەكردنی ڕەخنە لە ئەندامان و كادیران لە لایەن سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌، وەكو ئەنجوومەنی سۆرانی نەوەی نوێ‌ كە لە هەشت كەس پێك هاتووین، شەش كەسمان دەستمان لە كار كێشاوەتەوە.

خالیس هەركی وتیشی: ئەم دەستلەكاركێشانەوەی ئێمە دوای ئەوە هات كە خۆبەخشێكی نەوەی نوێ‌ دوای ئەوەی دەستی لە كار كێشایەوە لە پەیجەكانی سەر بە نەوەی نوێ‌ كە لە لایەن خودی شاسوار عەبدولواحید سەرپەرشتی دەكرێت به‌ سیخوڕ تۆمه‌تباریان کرد.

ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار نییه‌ نه‌وه‌ی نوێ به‌ گرووپ کادره‌کانی ده‌ست له‌ کار بکێشنه‌وه‌ و هه‌ر جارێکیش تۆمه‌تی سیخوڕیان خراوه‌ته‌ پاڵ.

  وتیشی: دوای ئەوەی ئێمەش دەستمان لە كار كێشایەوە دیسان لە پەیجەكانی نەوەی نوێ‌  تۆمەتی سیخوڕیان دایه‌ پاڵ ئێمە، داواشمان لە ئادمینی پەیجەكان كرد كە ئەو پۆست و نووسینانە لەسەر ئێمە بسڕنەوە، بەڵام ئەوان پێیان ڕاگەیاندین، كە ئەو پۆستانەی لەسەر ئێمە كراوە لە لایەن خودی شاسوار عەبدولواحید نووسراوە، بۆیە  ناتوانن بیسڕنەوە.

نه‌وه‌ی نوێ له‌ سه‌روه‌ختی ڕیفراندۆمی هه‌رێمدا درووست بوو و دواتر له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستاندا (١٢) کورسی به‌ ده‌ست هێنا.

دەشلێت: لە بەرامبەر ئەو تۆمەتانە ئێمە سكاڵا لەسەر شاسوار تۆمار دەكەین و دەبێت لە بەردەم دادگا بیسەلمێنێت كە ئێمە سیخوڕین.