نێچیرڤان بارزانی گومانی لە مەسعودی مامی هەیە

نێچیرڤان بارزانی گومانی لە مەسعودی مامی هەیە

ململانێی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ماڵی مامی کە بە باڵی مەسرور بارزانی ناسراوە ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێتەوە و لە هەموو لایەکەوە تەنگیان پێ هەڵچنیووە چ لە حکومەت چ لە حزبەکەی وە لە حکومەتی ناوەندیش .

نێچیرڤان بارزانی لەلایەک کاندید کراوە بۆ سەرۆکی هەرێم بەڵام مەسرور بارزانی کەڕاسپێردراوە بۆ سەرۆکی حکومەتی داهاتوودەیەوێت دەسەلاتی سەرۆکایەتی هەرێم  کەم بکاتەوە ، لەلایەکی تریشەوە لە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دوور دەخرێتەوە، کە ئەمە لە داهاتوودا هیچ ڕێگایەک بۆ نێچیرڤان بارزانی ناهێڵێتەوە جگە لە دروستکردنی حزبێکی دی لە دژی بنەماڵەکەی خۆی

هەروەها لە حکومەتی ناوەندیش کۆمەڵێک کێشە بۆ نێچیرڤان بارزانی دروست دەکرێت تا لە داهاتوودا کەبوو بە سەرۆکی هەرێم  پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد و سەرۆک کۆماردا پتە و باش نەبێت.

لەزاری یەکێک لە کاندیدە دەرنەچووەکانی پەرلەمانی کوردستان کەسەر بە باڵی نێچیرڤان بارزانیە  ئەندامێکی سەر بە باڵی نێچیرڤان بارزانی کە کاندیدبوو بۆ پەرلەمانی کوردستان ودواتر دەرنەچوو لەسەر سەردانیکردنی نێچیرڤان  بارزانی بۆ بەغداد دەڵێت، سەردانی ئەم دواییەی (نێچیرڤان بارزانی)، بۆ بەغدا كتو پڕ نەبوو پەیوەندی هەبووە بە سەردانکردنەکەی مەسعود بارزانی بۆ بەغداد کە کۆميڵێک ڕێکەوتنی ئەنجامدا بوو لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد کە نێچیرڤان بارزانی بە دژایەتی  کردنی کاروبارەکانی لە کابینەکەی دەزانێت .

 دەشڵێت، بڕیار بوو پێشووتر سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بکردایە، بەڵام ڕووداوێکی نەخوازراوهاتە پێشەوەکە  دەبوو (نێچیرڤان بارزانی) هاوكێشەكەی راست بکردایەتەوە،هەروەها لە سەرچاوەیەكی باڵای پارتی زانراوە كە (نێچیرڤان بارزانی)،   بەلارێدابردنی بودجەی گشتی عێراقی راستكردەوە، كە هەوڵێك هەبوو بۆ ئەوەی لەبەغداوە ئاستەنگ لەبەردەم پرۆژە بودجەی عێراق دروست بكرێت و زانیاری تەواو هەبوو كە فشار لەسەر (عادل عەبدول مەهدی) سەرۆك وەزیرانی عێراق هەبوو، لەبارەی پرسی بودجەوە، هەڵبەتە لەم هەوڵەدا گومان لە (مەسعود بارزانی) کردووە کەسەردانی بەغدادی کردو کۆمەڵێک چاوپێکەوتنی ئەنجامدا .