نێچیرڤان بارزانی نایەوێت شەرمەزاری بەردەم مام وئامۆزاکەی بێت

نێچیرڤان بارزانی نایەوێت شەرمەزاری بەردەم مام وئامۆزاکەی بێت

ناوەندی بڕیار لە ناو پارتی دا بونی نیەو هە ر باڵە ولە خەمی پۆست ودەسەڵاتەکانی خۆیدایە لە ئێستادا باڵی نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت پەیوەندیەکانی لەگەڵ حزبەکانی تردا باش بکات و خەریکی کۆبوونەوەو دانوستانە بۆ ئەوەی بەزوویی پەرلەمانی کوردستان دەست بەکاربێت و پۆستەکەی ئەویش بێ کێشە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت .

لە پرۆژەیاسایی هەمواری سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە کە دەبێت سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە دەنگی لەسەر بدرێت وئێستاش کە ئەو پۆستە لای باڵی مەسرور بارزانی نەماوە ڕازی بوون  بەو بڕیارەو یاساکەش پەسەند کراوە، پێشتر لەسەردەمی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانیدا رێگە نەدەدرا پەرلەمان دەنگ بە سەرۆکی هەرێم بدات

هەرچەندە نێچیرڤان بارزانی دلخۆش نییە بە وەرگرتنی ئەو پۆستە بەڵام هەوڵ دەدات لایەنەکان بە زووترین کات بگەنە ڕێکەوتن و ئەوبەربەستانەشی کە بە هۆی حزبەکەیەوە لەگەڵ لایەکانی تردا هاتۆتە ئاراوە لەلایەن باڵەکەی خۆیەوە چارەسەریان بکات تا پەرلەمانی کوردستان دەست بەکاربێت و لە ناو پەرلەمانیشدا هەموو لایەک دەنگی پێبدەن و شەرمەزاری بەردەم مام و ئامۆزاکەی نەبێت چونکە پێشتر ئەگەر سەرۆکی هەرێم پارتی بوایەو لە ناو پەرلەمان هەڵبژێردرایە هیچ لایەنێک جگە لە پارتی کەس دەنگی پێنەدەدا ئەمە لای مەسعود بارزانی ڕوون و ئاشکرا بوو .

سەرچاوەیەکی نزیک لە نوسینگەی نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: لە ئێستادا  نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە بڕیارەکەی یەکێتی  ئامادەیی دەربڕیوە کە پرسی کەرکوک وبەغداد وهەرێم بە یەک پاکێج  بێت، چونکە دەیەوێت لەگەڵ یەکێتی بکەوێتە ڕێکەوتن.

بە ووتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەگەرهەموولایەنەکان دەنگ بە سەرۆکی هەرێم بدەن و بە تەنها یەکێتی دەنگی پێنەدا ئەوا نێچیرڤان بارزانی و ماڵی مەسعود بارزانی بەسوکایەتی دەزانن، بۆیە نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەوحزبە توندو تۆڵ دەکات .