مەسعود بارزانی هەرچەندە خێڵەکییە بەڵام عورفە کۆمەڵایەتییەکان نازانێت

مەسعود بارزانی هەرچەندە خێڵەکییە بەڵام عورفە کۆمەڵایەتییەکان نازانێت

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەرچەندە خێڵەکییە و لە بنەماڵەیەکی عەشایەریە بەڵام عورفە کۆمەڵایەتییەکان نازانێت و تا ئێستاش پێویستی بە ڕاوێژکردنە بۆ بابەتە کۆمەڵایەتییەکان.

لە ڕووداوەکانی ١٧ـی شوبات کە لە بەردەم لقی (٤)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی چەند گەنجێک بە گولەی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان شەهید بوون ئەمەش ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوەو مەسعود بارزانی بە تاوانباری سەرەکی ڕووداوەکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە دانرا بەوەی نەیتوانیوە ڕێگری لە ڕەشەکوژی هێزەکانی بکات.

دوای ڕەخنە زۆرەکان بارزانی بۆ ئەوەی خۆی لای کەس و  کاری شەهیدەکان بکڕێتەوە دەست دەکات بە ئەنجامدانی پەیوەندی لەگەڵ کەس و کاری شەهیدەکان، ئەوەی جێی سەرنجە لەکاتی ڕوداوێکی کۆمەڵایەتی نەخوازراوی لەو جۆرەدا لە عورفی عەشایەری و خێلەکیدا دەبێت کەسی زاڵم سەردانی زوڵم لێکراو بکات، بەڵام بارزانی لەگەڵ ئەوەی کەسێکی عەشایەرە ناتوانێت لەبارودۆخەکە تێبگات وبێ شەرمانە بە کەس و کاری شەهیدەکان دەڵێت"سەردانم بکەن.

حاجی عەلی باوکی شەهید (ڕێژوان) کە بەتەقەی تەقەکەرانی لقی (٤)ـی پارتی شەید بوو دەڵێت"دەبوو بارزانی بهاتایە بۆلای من و داوای لێبوردنی بکردایە و لەگەڵ ئەوەشدا دەستی ماچ بکردمایە، کەچی بارزانی لەگەڵ ئەوەی کوڕە تاقانەکەمیان شەهید کرد بێ تێگەیشتن لە عورفی عەشایەری و دوای شەهیدکردنی کوڕەکەم دەڵێت وەرن بۆ هەولێرو سەردانم بکەن .

 

لینکی ڤیدیۆکە....