مەسرور بارزانی خەزێنەیەک بۆخزمەتی بنەماڵەکەی دەکاتەوە

مەسرور بارزانی خەزێنەیەک بۆخزمەتی بنەماڵەکەی دەکاتەوە

هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بەردەوامە و لەگەڵ گۆڕینی سەرۆکی هەرێم وسەرۆک وەزیران کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە کارنامەی حکومەتی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت .

 مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لە بەغداد وەرگرتووە کە بانکێکی حکومی بکاتەوە لە هەرێم بە ناوی بانکی نیشتمان ولەبری بانکی کوردستان کە پێشتر بانکێکی حوکمی نێودەوڵەتی بوو لەسەردەمی نێچیرڤان بارزانی ئامۆزایدا.

دوای ئەوەی کە مەسرور بارزانی کاندید کرا بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم پێش دەست بەکاربوونی کابینەکەی  لە هەوڵی ئەوەدایە کە ئاسەواری کارنامەی سەرۆکی حکومەتی پێشوو بسڕێتەوە و بەرنامەو رێکاری تایبەت بە خۆی هەبێت ،یەکێک لە کارە هەرە دیارەکانی کردنەوەی بانکێکی تایبەت بەخۆیەتی لە کابینەکەی بەناوی بانکی نیشتمان، کە بانکێکی نێو دەوڵەتی دەبێت وسەرجەم داهاتی هەرێم دەخرێتە ناو ئەو بانکەوە و چیتر کاری بە بانکی کوردستان نابێت کە هی نێچیرڤان بارزانیە ولەسەردەمی ئەودا هەموو داهاتی کوردستان لەو بانکەدا کۆ دەکرایەوە.

کردنەوەی ئەم بانکە نوێیە (بانکی نیشتمان)، دوو هۆکاری هەیە:

١- لەلایەک سڕینەوەی ناوی بانکی کوردستانی نێو دەوڵەتی، هەتا داخستنی بە تەواوی.   

٢- لەلایەکی تریشەوە داهاتی ئەو نەوتەی کە بڕیارە لەڕێگەی بۆریەوە بنێردرێت بۆ ووڵاتی ئەردەن و سەرجەم داهاتەکان لەوبانکەدا هەڵبگیرێت.

ئەم کارەی مەسرور بارزانی کێشەی لەگەڵ ئامۆزاکەی قوڵتر دەکاتەوە و ئەو کێشانەش وادەکات کە حکومەت بەم زووانە دەست بەکارنەبێت.