مەسرور بارزانی بەڵێنێک دەدات کە باوکیشی نەیتوانی جێبەجێی بکات

مەسرور بارزانی بەڵێنێک دەدات کە باوکیشی نەیتوانی جێبەجێی بکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوابەدوای جێبەجێکردنی پرۆژەیاسای چاکسازی خانەنشینی و کەم کردنەوەی مووچەی پلەباڵاکان بەڵێنێک دەدات کە ئاستەمە بتوانێی جێبەجێی بکات.

هەندێک جار بەڵێن دان شتێکی قورسە کاتێک دەتوانیت بەڵێن بدەیت کە لەتواناکانی خۆت ڕاببینی ، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لەساڵانی ڕابردودا سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان بوو بەردەوام بەڵێنی چاککردنی بارو گوزەرانی پێشمەرگەی دەکرد بەڵام هەرگیز ئەوکارەی نەکرد.

لەئێستاشا مەسرور بارزانی کوڕی مەسعود بەرزانی هەمان بەڵێن دەدات بەڵام هیچ ئاماژەیک نیە بۆ ئەوەی بتوانێت سەرکەوێت، چونکە ئەگەر سەرکەوتوبێت ئەوە بەواتای ئەوە دێت قسەی ئەو لەباوکی زیاتر دەبێتە جێی بڕوا بەدەر لەوەش هیچ میکانیزم و بەرنامەیەکی ئەوتۆی نیە تاوەکو چاوەراوانی ئەو چاکسازیە گەورەیەی لێبکرێت.