موچە چاکراوە بەڵام تا دەستبەکاربونی کابینەکەی مەسرور وەک خۆی دەمێنێتەوە

موچە چاکراوە بەڵام تا دەستبەکاربونی کابینەکەی مەسرور وەک خۆی دەمێنێتەوە

زۆرێک لە پرسەگرنگەکانی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان پەیوەستن بەچارەسەرکردنی کێشەی مووچەوە و زۆرترین کۆبونەوەی لایەنەکانیش تەوەری سەرەکیان ئەو پرسەیە.

بەهۆی کێشە لەگەڵ حكومەتی ناوەندا لەساڵی ٢٠١٤ وە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و فەرمانبەران بە تایبەتی بەدست کێشەی مووچەوە دەناڵێنن، پێشتر کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی چەندین جار دەرفەتی بۆ هاتە پێش تاوەکو ئەو کێشەیە لەگەڵ حکومەتی ناوەەند چارەسەر بکات، بەڵام بەهۆی سییاسەتی هەڵەی فرۆشتنی نەوت بە سەربەخۆی و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەلایەن پارتی و مەسعود بارزانی مامیەوە تەواوی هەوڵەکان بێ ئەنجام مانەوە.

ئێستا کە چی تر هاوڵاتیانی هەرێم چیتر بەرگەی ئەو دۆخە ناگرن حکومەتی هەرێم و ناوەند ڕیکەوتنیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە کردووە ، بە پێی زانیارییەکانی متمانە، ئەوەی ماوە ئەوەیە پارتی لە ڕێی فوئاد حسێن وەزیری دارای عێراق دەیەوێت چارەسەرکردنە دوا بخات تا ئەو کاتەی کابینەکەی مەسرور بارزانی دەست بەکاردەبێت و دواتر وەک وەکو کارێکی گەورە بۆ مەسرور بارزانی هەژمار بکرێ، بۆ ئەمەش هیچ گوێیان بە بارودۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان نیە و تا کاتی دەست بەکار بوونی مەسرور بارزانیش کۆتای هێنان بە کێشەکە راناگەیەنن .