متمانە... پاره‌ی فرۆشتنی سامانه‌سروشتیه‌كانی هەرێم، له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا بۆ توركیا بووه‌

متمانە... پاره‌ی فرۆشتنی سامانه‌سروشتیه‌كانی هەرێم، له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا بۆ توركیا بووه‌

حكومه‌تی هه‌رێم قه‌رزه‌كانى توركیای له‌ داهاتی نه‌وتی هه‌رێم دایه‌وه‌ و زۆرینه‌ی پارەکانی، له‌ سێ ساڵی رابردوودا لە داهاتی نه‌وتی هه‌رێم بۆ قه‌رزه‌كان رۆیشتووه‌.

سه‌رچاوه‌یەک با متمانەی ڕاگەیاندووە:‌ له‌ئێستادا كه‌ داهاتی نه‌وت مانگانه‌ نزیكه‌ی ٧٠٠ ملیۆن دۆلاره‌ و نزیكه‌ی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری ده‌هێندرێته‌وه‌ بۆ موچه‌ به‌وپێیه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان مانگانه‌ ٣٧٨ ملیار دینار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ و پاره‌كه‌ی تریش بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌ ده‌ره‌كیه‌كانی حكومه‌ت هه‌رێم  و هه‌قده‌ستی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ده‌ڕوات و زۆرینه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ توركیایه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، مانگانه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ ملیۆن دۆلار دراوه‌ته‌وه‌ توركیا و مانگی شه‌شی ئه‌مساڵیش توركیا هیچ قه‌رزێكی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم نامێنێت.

سه‌باره‌ت به‌قه‌رزه‌كانی توركیا سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، به‌شێكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌كاش وه‌ری گرتووه‌ و به‌شه‌كه‌ی تریش كۆمپانیا توركیه‌كان له‌هه‌رێم پرۆژه‌یان جێبه‌جێكردووه‌.

حكومه‌تى عێراق له‌ مامه‌ڵه‌ نه‌وتییه‌كانى كه‌وته‌ ژێر بارى قه‌رزى گه‌وره‌و تا ئێستا ده‌ڵێت به‌شێكى زۆرى داهاته‌كه‌ى بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان دابینده‌كات، به‌پێى هه‌ندێك ئامارى نافه‌رمى كۆى قه‌رزه‌كانى هه‌رێم ٢٥ ملیار دۆلار ده‌بێت.