ئێڕان پێدانی ڤیزای بۆ هاوڵاتیانی هەرێم راگرت

 ئێڕان پێدانی ڤیزای بۆ هاوڵاتیانی هەرێم راگرت

پێدانی ڤیزای سێ مانگی و شەش مانگی بە گەشتیاران و ئەو كەسانەی دەیانەوێت لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكەن تا كاتێكی نادیار راگیرا.

كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی نوسینگە و كۆمپانیاكانی كاروباری گەشتیاری ئاگاداركردوەتەوە، كە بۆ ماوەیەكی نادیار پێدانی ڤیزای سێ مانگی و شەش مانگی بەگەشتیاران و ئەو كەسانەی دەیانەوێت بەو دوو جۆر ڤیزایە بچنە خاكی ئەو وڵاتە راگیراوە.

كونسڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرایشكردووە، لەئێستادا تەنها  ڤیزای یەك مانگی دەدرێت بە گەشتیاران.