مامۆستایەكی سعودی منداڵانی قوتابخانەیەك فێری مردوو شۆردن دەكات

مامۆستایەكی سعودی منداڵانی قوتابخانەیەك فێری مردوو شۆردن دەكات

لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەیەك بڵاوكراوەتەوە، كە تایبەتە بەمامۆستایەك‌و قوتابییەكانی لەژووری مردوو شۆر.

وێنەكان هی قوتابخانەیەكی ناوچەیەكی پارێزگای تائیفی رۆژئاوای سعودییە بووە، كە منداڵەكان لەلایەن مامۆستاوە براونەتە ژووری مردوو شۆردن‌و وانەی عەمەلی مردوو شۆردنیان فێر دەكات.

ئەو مامۆستایە ناوی محەمەد حارسی بووەو دوای فێركردنی منداڵان بۆ شۆردنی مردوو، كفنكردنی مردووشی فێركردوون، وەك لەوێنەكاندا دەردەكەوێت.

محەمەد مامۆستای وانەی پەروەردەی ئیسلامییەو قوتابخانەكەی دەكەوێتە گوندی قیا، كە ساڵانە ئەو كارە فێری خوێندكارەكانی دەكات‌و ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.