لەئەمڕۆوە ئاسیا سێڵ نرخی پەیوەندییەکانی گران دەكات

لەئەمڕۆوە ئاسیا سێڵ نرخی پەیوەندییەکانی گران دەكات

كۆمپانیای ئاسیا سێڵ رایدەگەیەنێت لە ئەمرۆ پێنجشەممە ٢١ـی شوبات، نرخی پەوەندیكردن لە ئۆفەری مانگانەی خەلات گران دەكات.

لەنامەیەكدا كۆمپانیای ئاسای سێڵ  بەشداربوانی هێڵی ئۆڤەری مانگانەی خەڵات ئاگاداركردوەتەوە رایگەیاندوە"بەشداربووی بەرێز، ئاسیاسێل هیوادارە سوودت لە ئۆڤەری مانگانەی خەڵات وەرگرتبێت. تكایە ئاگاداربە كە لە بەرواری ٢١ـی٢ـی٢٠١٩ـەوە نرخی ئەم ئۆڤەرە دەبێتە ١٠.٠٠٠"

لەنامەكەدا ئەوەش هاتووە" بەڵام لەگەڵ هەر تازەبوونەوەیەكی مانگانەی ئەم باكێجە، بڕی (١) كیگابایت ئینتەرنێت وەك خەڵات وەردەگریت. بۆ ڕاگرتنی بەشداری (٠) بنێرە بۆ ٢٨٢"

جێگەی ئاماژەیە ئەو ئۆڤەرەی ئاسیا سێل لەساڵی رابردوودا بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەراندا دابەشی كرد كە پێشتر بەكارتیكی ٥٠٠٠ هەزاری بوو دواتریش ئاسیا سێل رایگەیاند گرانكردنی نرخەكە لەسەرداوای حكومەتی عێراقی بووە و پەیوەندی بە كۆمپانیاكەوە نیە.