له‌هه‌ولێر ٧٠ خوێندكار له‌به‌شێك وه‌رده‌گیرێن و به‌شه‌كه‌ش بونی نییه‌

له‌هه‌ولێر ٧٠ خوێندكار له‌به‌شێك وه‌رده‌گیرێن و به‌شه‌كه‌ش بونی نییه‌

به‌پێی هه‌واڵێك، ئه‌مساڵ له‌یه‌كێك له‌په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌خت ٧٠ خوێندكار له‌ به‌شێك به‌ناوی شیكاری نه‌خۆشیه‌كانه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێن و هه‌ر خوێندكاره‌ ٥٠٠ هه‌زار دینار ده‌داته‌ په‌یمانگاكه‌ له‌بری ساڵی یه‌كه‌می خوێندن له‌ په‌یمانگاكه‌ به‌ڵام پاش په‌یوه‌ندی كردن وده‌وامكردن بۆ چه‌ند رۆژێك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و به‌شه‌ بونی نیه‌ و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ره‌تی كردۆته‌وه‌ به‌ ٢ نوسراوی جیا كه‌ رێگه‌ بدات ئه‌و به‌شه‌ بكرێته‌وه‌.

جێی باسه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا داوا له‌ خوێندكاران ده‌كات سكاڵا بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانگا چونكه‌ چاره‌نوسی ئه‌م ساڵی خوێندنیانی فه‌وتاندوه‌و له‌لای خۆشیانه‌وه‌ په‌یمانگاكه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن وه‌زاره‌ت وه‌ڵامی داواكاری كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌و داوا له‌ خوێندكاران ده‌كات خوێندن دوابخه‌ن یان گواستنه‌وه‌ بكه‌ن بۆ به‌شێكی تر.