كوڕان و كچان لە خووە نهێنی دووربكەونەوە

كوڕان و كچان لە خووە نهێنی دووربكەونەوە

پێویستە هەموو كوڕ و كچێك دەربارەی ئەو شتە بزانێت كە پێی دەگوترێت " دەستپەڕ"، هەم لە رووی ئەوەی ئەم زاراوەیە چی دەگەیەنێت، هەروەها كردارەكەشی چی لە مرۆڤ دەكات و زەرەر و زیانەكانی چین.

دەستپەڕ بە رێژەیەكی بەرچاو لەنێو ئەو هەرزەكارە كوڕ و كچەكاندا دەكرێ، بەگوێرەی چەند لێكۆڵینەوەیەكیش رێژەی لەسەدا ٩٠ـی كوڕان و رێژەی لەسەدا ٧٠ـی كچان ئەم كارە دەكەن، بە تایبەتیش لە‌و كۆمەڵگە داخراوانەدا هەیە كە رێگە بە تێكەڵبوونی هەردوو رەگەز نادرێت.

دەستپەڕ، واتە كەسێك بە دەستی خۆی بگاتە چێژی سێكسی، ئەم كارە بە شێوەیەكی نهێنی ئەنجامدەدرێت، هەر لەبەر ئەوەیە عەرەبەكان پێی دەڵێن"عاد السریە" كە واتای خووی نهێنی دەگەیەنێت.

ئەم كارە پرۆسەیەكی سێكسی ناتەواوە، لەبەرئەوەی بە وەرگرتنی چێژی سێكسی ئاسایی كۆتایی پێ نایەت. دەمارە خوێنەكانی ناوچەی حەوز دێنەوە سەر باری ئاسایی خۆیان بەر لە ور‌ووژاندن و ئەمەش دەبێتە هۆی نەگەیشتن بە چێژی سێكسی و لە ئەنجامیشدا تێربوون یاخود گەیشتن بە ترۆپكی ورو‌وژاندنی سێكسی روونادات، ئەمەش زیانی هەیە و دەبێتە هۆی گیرانی ناوچەی حەوز بە خوێن كە زیانی زۆری بۆ هەموو كۆئەندامەكانی جەستە بەگشتی و كۆئەندامی زاو‌وزێ بەتایبەتی هەیە .

زیانەكانی دەستپەڕ بۆ كچان:

كچان لە كاتی ئەم كارەدا ناتوانن بە تەواوەتی چێژی سێكسی وەربگرن و بەهۆی خوێنەوە ئازارێكی زیاتریان دەبێت بەر لە سووڕی مانگانەیان.

هەرچەندە دەستپەڕ نابێتە هۆی دڕانی پەردەی كچێنی، بەڵام دەبێتە هۆی گەورەبوونی ئەم پەردەیە و ئەمەش وادەكات لەكاتێكدا كە هاوسەرگیری دەكەن ئەو پەردەیان بە ئاسانی لانەدرێت. هەروەها دەبێتە هۆی لاوازبوونی جەستە و بێهێزیی كۆئەندامی بەرگریی بەرامبەر بە نەخۆشییەكان، ئەمە جگە لە زیانی جەستەیی، زیانی دەروونی زۆریشی هەیە، چونكە دەبێتە هۆی دڵەڕاوكێ و خودلۆمەكردن بەهۆی ئەم كارە كە بە نەشیاو دادەنرێت لە كۆمەڵگەدا.

زیانەكانی دەستپەڕ بۆ كوڕان:

هەرچەندە ئەم كارە خۆی زیانبەخش نییە، بەڵام دووبارەكردنەوەی بە بەردەوامی زیانبەخشە و دەبێتە هۆی گیرانی غودەی پرۆستات، هەروەها ئەو كەسەی ئەم كارە دەكات كاتێك هاوسەرگیریی دەكات وا هەست دەكات كە ناتوانێت كاری سێكسی ئەنجامبدات بەهۆی ئەوەی بە هەر بە بەركەوتنی ئەندامی نێرینەی دەگاتە چێژی سێكسی.

 یاخود جاری واهەیە دەبێتە هۆی بێهێزی سێكسی لەو كەسەدا (رەپنەبوونی ئەندامی نێرینەی). بە هەمان شێوەی كچان بەهۆی ئەم كارەوە كوڕانیش تو‌وشی دڵەڕاوكێ و خۆدو‌ورخستنەوە لە كۆمەڵگە و رەنگزەردی دەبنەوە.

 یەكێكی دیكە لە زیانەكانی دەستپەڕ ئەوەیە، كە دەبێتە هۆی چالاككردنی دەردانی غودەكانی ئەندامی زاو‌وزێ، بۆیە لەدوای جارێك لەم كارە مێشك هاندەدرێت بۆ ئەوەی دیسان دو‌وبارەبكرێتەوە و بەمەش مرۆڤ بە ئاسانی ئالو‌ودەی دەبێت.

١- بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی (Ask Men)، زۆر ئەنجامدانی دەستپەڕ حەزی جووتبون لەگەڵ هاوسەر كەمدەكاتەوە.

٢- زۆر ئەنجامدانی دەستپەڕ لەلایەن پیاوانەوە كاریگەری لەسەر ئاستی هۆرمۆنی تۆستیستیرۆن دەبێت، ئەمەش كایگەری خراپ لەسەر سپێرمی پیاوان دروست دەكات.

٣- بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (T Nation) كە پشتی بە توێژینەوەیەكی ساڵی ١٩٧٨ بەستووە، حەزی سێكسی كەمنابێتەوە، بەڵكو دوای ماوەیەك لە ئەنجامدانی ئەو كردارە، دووبارە حەزی ئەنجامدانی دەستپەڕ دروست دەبێتەوە.

٤دەستپەڕ كاریگەری لەسەر هۆرمۆنی ئەندرۆفین دەبێت، ئەمەش ڕەنگە ئەو كەسە توشی ئالودەبوون بكات بەو دیاردەیەوە.

٥- زۆر ئەنجامدانی دەستپەڕ ڕەنگە ببێتە هۆی چێژ وەرگرتن و تێر نەبوون لە كرداری سێكسی، ئەمشە بەهۆی ئەوەی لەكاتی دەستپەڕ دا هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ لەماوەیەكی كەمدا تەنها كار لەسەر ئەندامی زازێیان دەكەن.

خۆپاراستن لە دەستپەڕ

 ئیرادە: یەكەم هەنگاوە بۆ دووركەوتنەوە لەم خووە، بۆیە پێویستە ئیرادەیەكی بەهێزت هەبێت و متمانەت بەوە هەبێت كە تۆ دەتوانیت جارێكی دیكە ئەم كارە نەكەیتەوە.

 خۆت باش بناسە: واتا بزانە چ شتێك دەبێتە هۆی ورو‌وژاندنت لە رووی سێكسییەوە و لێی دووربكەوە و هەوڵبدە بیر لە سرو‌وشت و كاروبارەكانت بكەیتەوە و بەلای وێبسایتە سێكسییەكاندا مەڕۆ.

خەوت نەهات مەچۆ نێو جێگا: هەوڵبدە نەچیتە ناو جێگاكەت كاتێك بەتەواوەتی شەكەت نیت، ئەمەش بۆ ئەوەیە كە بیرت لای خووەكەت نەبێت و كە چوویتە جێگای خەوتنت خێرا خەوت لێبكەوێت.

لە بێكاریدا خۆت مەشۆ: هەوڵبدە لە كاتێكدا كە بێكاری نەچی بۆ خۆشوشتن، بەڵكو كاتێك هەڵبژێرە كە پەلەتە بۆ نمو‌ونە بەر لەوەی بچیتە خوێندنگا یان بە ماوەیەكی كەم پێش كاتی دەستپێكردنی كارەكەت.