فراكسیۆنی یەكێتی: وەزارەتی داد بۆ یەكێتی یەكلایی بووەتەوە

فراكسیۆنی یەكێتی: وەزارەتی داد بۆ یەكێتی یەكلایی بووەتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پۆستی وەزارەتی دادی عێراق بۆ یەكێتیی یەكلایی بوەتەوەو یەكێتی ئەو پۆستە وەردەگرێت.

جوان ئیحسان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بڕیارە لە كۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەگەر دوانەخرێت و كاتەكەی نەگۆڕدرێت ئەنجوومەن دەنگ لەسەر پێنج تا شەش وەزیر لەو ھەشت وەزیرەی لە كابینەكەی عادل عەبدولمەھدی ماون بدات و پەسەندییان بكات.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی ئەوەشی خستەڕوو:" بەدڵنییایەوە پۆستی وەزیری داد بۆ یەكێتیی یەكلایی بووەتەوە بەپێی زانیارییەكان و یەكێتی بۆ ئەو پۆستە یەك كاندیدی ھەیە ئەویش خالید شوانی-یە".