شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان دوو بەرپرسی باڵای لقی ٣ـی پارتی دروست دەبێت

شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان دوو بەرپرسی باڵای لقی ٣ـی پارتی  دروست دەبێت

بەرپرسی لقی ٣ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و کارگێڕی لقە کە دەبێت بە شەڕیان، زانیارییەکانیش باس لەوە دەکەن هۆکاری شەڕەکەیان بوونی ناوێکی زۆری وەهمی بووە کە مووچە وەردەگرن.

بەپێی ئە زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە دەست ماڵپەڕی متمانە کەوتووە، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو کاتژمێر ٤:١٠ خولەکی ئێوارە لە بارەگای لقی ٣ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک شەڕو دەمەقاڵێ لە نێوان (محەمەد خورشید) بەرپرسی لق و (ئەحمەد خورشید) کارگێڕی لق کە برای یەکترن شەڕو ئاڵۆزی لەنێوانیان لەپێش چاوی زیاتر لە ٢٥ ئەندازیار و پارێزەر دروست دەبێت.

شەڕی نێوان دووبراکەلەسەر بوونی ناوی وەهمی بووە و ئاستی شەڕەکەش تاڕادەیەک بووە کە لەپێش چاوی پاسەوانەکانی لق و (ئارام جەبار)ـی کارگێڕی لق و (عەزیز بایز) مەسئولی ناوچەی چواری کەرکوک هەرچێ قسەی ناشرینە بەیەکتری دەڵێن "تا کار دەگاتە ئەوەی قسە لەسەر خێزان و کەسایەتی یەکتر بکەن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری دروست بوونی شەڕەکە لەوەوە دەستی پێکردووە کە (ئەحمەد خورشید) داوای روونکردنەوەی کردەوەو لەسەر ئەو جیاوازییەی لە فەرقی مووچەی کادرەکاندا هەیە و داوای لەکادری مەکتەبی دارای کردووە لیستی فەرمی مووچەخۆرانی بداتێ، بەڵام ئەو کادرە پێێ رادەگەیەنێت تۆ بەرپرسی دارایی نیت بۆ ئەوەش پێویستی بە ڕێگە پێدانی بەرپرسی دارایی هەیە بۆیە ناتدەمێ لێرەوە شەڕ لە نێوانیان دەست پێدەکات. لە ئێستادا (ئەحمەد خورشید) خۆی لە پارتی تۆراندوەو چووەتەوە بۆ مالەوە.