شاسوارعبدولواحید کادری هەواڵگری ئیسرائیلە

شاسوارعبدولواحید کادری هەواڵگری ئیسرائیلە

شاسوارعبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ لەپشت ئەنجامدانی هەر سیمینارێک ئەجێندایەکی ترسناکی لە پشتە کە سیخوڕی و ئەجێندای دەوڵەتانی دیکەیە و لە هەرێمی کوردستان لە ژێر ناوی جۆراوجۆر بڵاویان دەکاتەوەو دەیەوێت پەرەی پێبدات.

  ڕۆژی ٢ـی ٢ـی ٢٠١٩، کەناڵی ئێن ئاڕتی زمانحاڵی نەوەی نوێ سپۆنسەری بۆ سیمینارێک کرد بە ناو نیشانی پێکەوە ژیان کاریگەری لەسەر گەشە سەندنی کۆمەڵگا کە نیاز وابوو چوار کەسایەتی ئەو سیمینارە بەڕێوە ببەن ،بەلام شاسوار عبدولواحید ئەو هەلەی قۆستەوەو خۆی سیمینارەکەی  بەڕێوە بردو دەستی کرد بە جێبەجێکردنی ئەجێنداکانی و پیشاندانی بەرنامەو کاری ووڵاتی  ئیسرائیل .

 ڕۆژی شەمە لە سلێمانی ھۆڵێک پڕ ئەبێت لە مامۆستای ئاینی و بانخگواز بۆ گوێگرتن لە سیمیناری چەند کەسایەتییەک کە پەیوەندییان بە ھیچ ھێزێکی سیاسییەوە نیە و سیمینارەکەش کەناڵی NRT زمانحاڵی حزبی نەوەی نوێ سپۆنسەری کردووە،  دوای بەدواداچوونی ورد لەسەر ئەو بابەتە بۆم دەرکەوت شاسوار بە فێڵ ئەو مامۆستا ئاینیی و ئەو ژمارە کەسایەتیە ئیسلامیی و بانگخوازەی کۆکردۆتەوە و سیمیناری ئەو کەسایەتیانە تەنھا بۆ ڕاکێشان و کۆکردنەوەی خەڵک بووە و ھەر کە زانیوێتی ھۆڵەکە پڕ بووە لە کەسایەتی ئاینی، ھەلەکەی قۆستۆتەوە و دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی ئەجێندای خۆی،  هەرچەندە  سیمینارەکە  بۆ چوار کەسایەتی ڕێک خرابوو، بەڵام یەکی تەنھا ١٥ خولەک ڕێگەیان پێدرا  قسە بکەن و شاسوار بارودۆخەکە بۆ قسە و بەرژەوەندی خۆیی قۆستەوە لەکاتێکدا ناوی شاسوار لە ھیچ شوێنێکی ئەو ڕیکلام و سیمینارەدا بوونی نەبووە .

دواتریش کەکۆبوونەوەکە  بۆ ئەجێندای خۆی کۆنترۆڵ کردووە، ژەھری خۆی ئەڕێژێ و بە شێوەیەکی موخابەراتیانە ڤیدیۆیەکی (بنیامین ناتانیاھۆ)ـی دۆبلاژکردووە و پیشانی ئەو خەڵکە ئیسلامییەی ئەدات .

ئامانجی شاسوار عبدولواحید لەپیشاندانی ئەو ڤیدیۆیە چییە ؟

لە ڕاستیدا ئامانجی شاسوار لەوە گەورەترە کە بیەوێ موخاتەبەی ئەو مامۆستا و زانا ئاینیانە بکات، نەخێر کۆکردنەوەی ئەو خەڵکە ڕواڵەتە و ئامانجە سیاسییە گەورەکە شتێکی گەورەترە کە زیاتر لە گەمەیەکی موخابەراتییانەی ناشیرینە کە خۆی لە بەکارھێنانی مامۆستایانی و نمایشی خۆیەتی لەبەردەم ئیسرائیلییەکاندا دەبینێتەوە ! ، ئەو سیمینارە و قسەکانی شاسوار عەبدولواحید وەرگێڕدراوەتە سەر زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی دوور نییە "عیبری"ش !! ئەجێندا و ئامانجی شاسوار مامەڵەکردنێتی بەو سیمینار و قسانەوە لەگەڵ ئیسرائیل و لۆبی جولەکە لە ئەوروپا و ئەمریکا ! ئەوەشی دوربینی دایە دەستی شاسوار بۆ ئەوەی لە ئامانجەکە بدات، ھەمان ئەو بانگخواز و مامۆستا ئاینیانە بوون کە بەدیارییەوە دانیشتن تا کۆتایی و کەسێکیان ھەڵنەسان و بڕۆنە دەرەوە و بڵێن "ئێمە بۆ سیمیناری چوار کەسایەتی ھاتین کە دوور و نزیک شاسوار و سەرۆک ناتانیاھۆی تێدا نەبوو" !! شاسوار بە فێڵێکی گڵاوانە  مامەڵەیەکی زیرەکانە بە مامۆستای ئاینی و بانخگخوازی ئیسلامییەوە کردوتا بۆ شەقامی جولەکە و ئیسرائیلی بسەلمێنێت کە  خەریکی چ گەمەیەکی لەشەقامی کوردیدا.