راپۆرتێكی نهێنی.. پێش ٢٥ ساڵ بەر لە كوشتنی پلانی لە ناوبردنی قەزافی هەبووە

راپۆرتێكی نهێنی.. پێش ٢٥ ساڵ بەر لە كوشتنی پلانی لە ناوبردنی قەزافی هەبووە

رۆژنامەی (تایمز) بەریتانی راپۆرتێكی نهێنی دەربارەی ئەو جەنگەی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) دژی سەرۆكی كوژراوی لیبیا موعەمەر قەزافی بەرپای كرد، دوای خۆپیشاندنی جەماوەریی دژی دەسەڵاتەكەی لە ساڵی ٢٠١١ دا، بڵاو كردەوە.

لە راپۆرتی رۆژنامەكەدا هاتوە، لە نیسانی ساڵی ١٩٨٦ەوە، واتە ٢٥ ساڵ پێش هەڵمەتی ناتۆ لە ٢٠١١ بۆ سەر لیبیا و كردنی بە وێرانە، هەڵمەتی ناتۆ لە پێناو رزگاربوون لە قەزافی دەستی پێكردبوو.

هەوڵدان بۆ تیرۆركردن

رۆژنامەكە باسی ئەوە دەكات لە نیسانی ١٩٨٦ هەوڵ هەبوە بۆ تیرۆركردنی قەزافی، لەپاش تۆمەتباركردنی هەواڵگیری لیبیا بە تێوەگلان لە تەقینەوەی مەلهایەكی شەوانە لە بەرلینی رۆژئاوا لەو ماوەیەدا، كە تیایدا دوو سەربازی ئەمەریكی و ژنێكی توركی تێدا كوژران، جگە لە ٢٠٠ كەسی تر كە ٧٩ كەسیان هاولاتی ئەمەریكی بوون، لەو كاتەدا سەرۆكی ئەمەریكا روالد ریگن سەرۆكی لیبیا موعەمەر قەزافی تۆمەتبار كرد بە تێوەگلان لە هێرشەكەدا.

تایمز هێمای بۆ ئەوە كردوە، چەند بەڵگە نامەیەكی نهێنی دەستكەوتوەو تیایدا ئەوە ئاشكرا دەكات وەزارەتی بەرگری بەریتانیا پلانی نهێنی داناوە بۆ بەرگری كردن لە هەرێمی جەبەل تاریق دژی ئەگەری هەر هێرشێكی لیبیا بۆ سەر ئەو هەرێمە.

راپۆرتەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لەندەن پاڵپشتی هێرشە ئاسمانیەكانی ئەمەریكای كردوە بۆ سەر تەرابلس و بەنغازی لە ساڵی ١٩٨٦، و ئاماژە بۆ ئەوە كراوە تەقینەوەكەی بەرلینی رۆژئاوا وەڵامێكی تۆڵەكردنەوە بوە لەلایەن لیبیاوە.

بە گوێرەی ئەو راپۆرتە نهێنییە، ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانی رەزامەند بووە لەسەر كۆمەڵێك بنەمای ئاراستەكراو بەوەی رێگە بە فرۆكە جەنگیەكانی پاشایەتی بەریتانی بدات بە دەرخستنی نیازی دژایەتی دژی هەر هەوڵێك بۆ هێرش كردن.

راپۆرتەكە دەڵێت: ناسنامەی هەر فرۆكەیەكی نادیار یان گومانلێكراو دیاریدەكرێت كەبەسەر جەبەل تاریقدا بفڕێت یان لێی نزیك بێتەوە بە هەر هۆكارێك، و ناچار دەكرێت رێگاكەی بگۆڕێت یان راستەخۆ بخرێتە خوارەوە جا لە رێگەی ئاگری ئاگاداركردنەوە بێت یاخود لێدانی بەشێوەیەكی راستەوخۆ.

تایمز بە ئاماژە بە كۆپیەكی راپۆرتەكە بەردەوام دەبێت و دەشڵێت: دەزگا ئەمنی وهەواڵگیریەكان سێرەیان لە چالاكیەكانی ژمارەیەكی زۆر لە رێكخراوە تیرۆریستیە جیاوازەكانیان لە ئیسپانیا گرتبوو كە خاوەنی كەرەستەی تەقینەوە بوون و سەر بە رژێمی لیبیا بوون، و تیایدا دەردەكەوێت هەرەشەی گەورە لەسەر جەبەل تاریق هەبوە، بەتایبەتیش ژمارەیەكی زۆر دانیشتوانی عەرەب و باكوری ئەفریقیای تێدا بوە، و پەیوەندی بەردەوام و رێكخراو هەبوە لە نێوان ئەوان و مەغریبدا لە رێگەی گواستەرەوەكانەوە.

گومانەكان و پشكنین

لە راپۆرتەكەدا هاتوە، رێكارو پرۆسەی پشكنین بە وردی ئەنجامدراوە بۆ هەر گەشتیارێكی مەغربی نوێ، یان ئەو هاولاتیە عەرەبانەی لە مەغربەوە دێن بەرەو جەبەل تاریق، و رەتكردنەوەی هەر كەسێك كە بزانرێ بەهەر شێوەیەك لە شێوەكان پەیوەندی هەیە بە لیبیاوە.

وەزارەتی بەرگری بەریتانی بە كورتی روونی كردۆتەوە ، هەر بەهێز كردنێك بۆ بەرگری ئاسمانی لە جەبەل تاریق دەبێ بە روونی بۆ ئیسپانیەكان باس بكرێت، بۆ ئەوەی هیچ هەڵەیەك لە ئامانجەكاندا روو نەدات، بۆ نمونە فرۆكەیەكی جەنگی ئیسپانی، چونكە هەر هەڵەیەك دەبێتە مایەی دروست بوونی كێشەیەكی سیاسی گەورە.

لە ١٥ـی نیسانی ١٩٨٦، سوپای ئەمەریكا زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی جۆراوجۆری لە لیبیا ئەنجامدا، لە نێویاندا بارەگای مانەوەی قەزافی لە تەرابلس كە پێش ئەوە چۆڵ كرابوو، لە دوای پەیوەندییەكی تەلەفۆنی و ئاگاداركردنەوەی لەلایەن سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا (بیتینو كراكسی).

لەو هێرشانەدا نزیكەی ٦٠ سەرباز و مەدەنی و منداڵ كوژران، سەرەرای كوژرانی دوو فرۆكەوانی هێزەكانی ئاسمانی ئەمەریكا دوای خستنە خوارەوەی فرۆكەیەكی جەنگی لە جۆری ئێف-١١١ لە دوورگەی سیدرە.

رۆژنامەكە روونیكردووەتەوە ئەوەی بەریتانیا و ئەكەریكای جوڵاند، رووداوەكانی ناوەڕاستی هەشتاكان بوو، كە زانییان هێزە دەریایەكانی سۆڤیەت بەندەرەكانی لیبیا لە تەرابلس و تبرق بەكاردەهێنن، جگە لە هەبوونی هەزاران راوێژكاری سەربازی سۆڤیەت لەو ولاتەدا، جگە لە چالاكیەكانی ژمارەیەك لە پسپۆران بۆ بەهێزكردنی هێزی ئاسمانی لیبیا دژی هەر هێرشێكی ئەمەریكی تر.

سەرەتای رووخان

لە شوباتی ٢٠١١، لە شاری بەنغازی (رۆژهەڵات) خۆپیشاندانەكان دەستی پێكردو رژێم بە سەركوتكردنێكی توند رووبەرووی بوەوە، ئەمەش پێش پەلكێشانی بوو بۆ ناوچەكانی تر.

لە مانگی ئازاردا، هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی واشنتۆن و پاریس و لەندەن هێرشێكی ئاسمانی چڕیان كردە سەر بارەگاكانی هێزەكانی سەر بە قەزافی، لەپاش داگیرسانی چرای سەوز لەلایەن نەتەوە یەكگرتوەكانەوە.

لە ٢٠ـی تشرینی یەكەم، لە كۆتا هێرشی بەرهەڵستكارەكان بۆ سەر شاری سیرت، شوێنی لە دایك بوونی، لە رۆژهەڵاتی پایتەختی لیبیا قەزافی كوژرا.

لە ١٢ـی ئازاری ٢٠١٦، و لە پاش سێ مانگ لە ئیمزا كردنی رێككەوتن لە سەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتوەكان، حكومەتێكی رێككەوتن و پاڵپشتی كراو لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە راگەیەنرا و سەرۆكەكەی فایز  السراج لە كۆتایی مانگی ئازاردا گەیشتە تەرابلس. لە رۆژهەلاتیش بەهەمان شێوە حكومەتێكی پاڵپشتی كراو لەلایەن المشیر خەلیفە حفتر فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیاوە راگەیەنرا.

هەردوو حكومەتەكە لەسەر بەرێوەبردنی دەسەڵات لە لیبیا كەوتنە ململانێی یەكتری، حكومەتی رێككەوتن ی دان پێدانراو لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوەو بارەگاكەی لە تەربلس و فایز السراج بەرێوەی دەبرد، دووەمیشیان حكومەتێك بو لە رۆژهەلاتی ولاتەكە و سوپای نیشتمانی لیبی بەسەرۆكایەتی خەلیفە حفتر بە تاك لایەنە بەرێوەی دەبرا.

لە ٢٨ـی شوباتی رابردوو، نەتەوە یەكگرتوەكان رێككەوتنێكی راگەیاند بۆ رێكخستنی هەڵبژاردن لە نێوان السراج و حفتر.

سەرچاوە: Sputnik news