دەمیرتاش بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی كاندید دەكرێت

دەمیرتاش بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی كاندید دەكرێت

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی كاندید دەكریت.

تۆماس هامربرگ جێگری سەرۆكی پارتی سۆشیال دیموكراتی سویدی لە پەیامێكدا دەمیرتاشی بۆ وەرگرتنی پۆستەكە كاندید كرد كە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لەلایەن حكومەتی توركیاوە زیندانیكراوە.

هامربرگ لە پەیامی پێشنیازكردنی كاندیدەكەدا دەڵێت: دەمیرتاش "بە درێژایی ١٢ ساڵی رابردوو ژیانی خۆی بۆ خەباتكردن لە پێناو ئاشتی نێوان كورد و تورك لە توركیا تەرخان كردووە، هەروەها داوای مافی كەمایەتییەكان و مافەكانی ژنان و دیموكراسییەت لە توركیا دەكات".

هاوكات لە درێژەی پەیامەكەیدا نووسیوێتی: دەمیرتاش "ئازایانە لە پێناو چارەسەركردنی ئاشتییانەی دۆزی كورد كاریكردووە و هەرچەندە ئێستا لە زینداندایە، بەڵام بەبیرماندەهێنێتەوە كە ململانێ لە پێناو ئاشتیدا لە قەیرانەكانی ئێستا گرنگترە، لەبەر ئەم هۆكارانەشە كە دەمیرتاش بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠١٩ كاندید دەكەم".

تا ئێستا لیژنەی نۆبڵ هیچ روونكردنەوەیەكی دەربارەی كاندیدكردنی دەمیرتاش بۆ خەڵاتەكە نەداوە كە ساڵانە لە مانگی تشرینی دووەمدا براوەی نۆبڵی ئاشتی رادەگەیەنرێت.