توركیا نێردەیەكی تایبەت بۆعیراق دیاری دەكات

توركیا نێردەیەكی تایبەت بۆعیراق دیاری دەكات

سەرۆك كۆماری توركیا نێردەیەكی تایبەتیی وڵاتەكەی بۆ عێراق دیاری دەكات. لەبەیاننامەیەكیشدا  وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە رایگەیاند، نێردەكەی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا تایبەت دەبێ بە پرسی ئاو لەنێوان توركیا و عێراق.

نزار خەروڵڵا، بریكاری پێشكەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە"ئەو نێردە تایبەتەی ئەردۆغان بۆپرسی ئاوە لەنێوان توركیاو عیراق ".

خەروڵڵا ئاماژەی بەوەشكردووە"  پرسی كێشەی ئاو لە نێوان عێراق و توركیا بەرەو پێش چووە و ”ئێمە چاوەڕێی سەردانی ئەردۆغانین بۆ بەغدا بۆیەكلاكردنەوەو چارەسەر كردنی ئەم كێشەیە".