بەوێنە... هاتوچۆی هەولێر شوێنی (V.I.P) بۆ راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان دەكاتەوە

بەوێنە... هاتوچۆی هەولێر شوێنی (V.I.P) بۆ راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڕیاریدا راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بەشێوەی تایبەت بكاتەوە و وتەبێژی هاتووچۆش دەڵێت: "بۆ هەر مامەڵەیەك بڕی ١٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت".

فازل حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكی بڵاویكردوەتەوە، كردنەوەی شوێنی ڤی ئای پی بۆ راییكردنی مامەڵەكان بۆ كارئاسانی هاوڵاتیان و شۆ فێرانە بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی لە شارەكانی ترەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەكەن بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان، یاخود بۆ تازەكردنەوەی ساڵانەكانیان بەزووترین كات.

وتیشی: " ئەو بڕیارە لە رۆژی ٥ـی ١٢ـی ٢٠١٨، جێبەجێ دەكرێت ئەویش بە كردنەوەی شوێنێكی (V.I.P) كە سەرجەم كارەكانی تۆمار و راییكردنی مامەڵەكانی تێدا ئەنجام دەدرێت هاوشێوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت كە لەم شوێنەش و لەكاتی چاوەروانی هاوڵاتیان بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان هەموو پێداویستیەكانی پشوودانی بۆ دابینكراوە، بەمەش هاوڵاتیان دەتوانن زووتر كارەكانیان رایی بكەن بەبێ هیچ بێزاریەك و كات بەفیڕۆچونێك".

ئاماژەی بەوەشكرد: لەبەرامبەر راییكردنی هەر مامەڵەیەك بڕی (١٠٠) هەزار دیناری عیراقی لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت و بە زووترین كاتیش مامەڵەكەی بۆ تەواو دەكرێت.