بەوێنە.. خانمە پێشكەشكارەكەی پێشووی کەناڵی KNN لەم كەناڵە دەردەكەوێتەوە

بەوێنە.. خانمە پێشكەشكارەكەی پێشووی کەناڵی KNN لەم كەناڵە دەردەكەوێتەوە

خونچە تەها خانمە پێشكەشكاری پێشووی كەناڵی KNN لە كەناڵی ڕووداو وەك پێشكەشكار دەردەكەوێت.

هیوا جەمال بێژەر و پێشكەشكاری كەناڵی ڕووداو لە هەژمارە تایبەتەكەی لە ئینستگرام نوێترین وێنەی خۆی و ئەم خانمەی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە كە ئەم خانمە لە كەناڵی ڕووداو دەردەكەوێتەوە.

خونچە دوای دەست لەكاركێشانەوەی لە كەناڵی KNN ماوەیەك لە كاری ڕاگەیاندن دوور بووە و كاركردنی لە ڕووداو دەبێتە هەنگاوێكی نوێ بۆ دەركەوتنەوەی لە ڕاگەیاندن.