بەوێنە.. ئەمڕۆ ٧٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستانە

ئەمڕۆ یادی ٧٣ ساڵەی دامەزراندنی كۆماری كوردستانە كە رۆژی ٢ـی رێبەندانی ٢٦٤٦ـی كوردی بەرامبەر بە ٢٢ـی كانوونی دووەمی ١٩٤٦، لەلایەن پێشەوا قازی محەمەدەوە لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان راگەیەندرا.

کۆماری كوردستان لە ٢ـی رێبەندانی ٢٦٤٦ـی کوردی، بەرامبەر بە ٢٢ـیی كانوونی دووەمی ١٩٤٦، لەرۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر دەستی حیزبی دیموکراتی کوردستان دامەزرێنرا و پێشەوا قازی محەمممەد وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد، دەوڵەتێکی کوردی کەمتەمەن بوو کە لە سەدەی بیست دا‌ و لە دوای کۆماری ئاگری-لە تورکیا، دامەزرا. پایتەختەکەی شاری‌ مەھاباد بووە. دامەزران‌ كۆمار خواستی لەمێژینە و ئاواتی گەلی کورد بوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەت و وڵاتێک بەناوی کوردستان، پێشینە لە مانگی ئابی ١٩٤١، راپەڕینێکی جەماوەریی کۆنترۆڵی‌ ناوچە کوردییەکانی لە دەستی حکومەتی ناوەندیی ئێران ده‌رهێنا. لە شاری‌ مەھاباد، کۆمیتەیەکی لە کەسانی چینی ناوەند بە پشتگیری سەرۆک هۆزەكان دەسەڵاتی ناوچەكەیان گرتە دەست. پارتێکی سیاسی بەناوی کۆمەڵەی‌ ژیانەوەی کوردستان (ژێ کاف) دامەزرێنرا. قازی محەمەد، بە سکرتێریی پارتەکە ھەڵبژێردرا.کۆمیتەکە بە سەرکردایەتیی قازی محەمەد ناوچەکەیان بە لێھاتوویی‌ و سەرکەوتنێکی بەرچاوەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ تا رووخانی کۆمار بەڕێوەبرد.

ھێزەکانی سۆڤیەت و بەریتانیا لە کۆتاییەکانی ئابی ١٩٤١ ئێرانیان داگیر کرد، دیارە سۆڤیه‌ت لە باکوورەوە. سۆڤیەت بە گشتی دوودڵ بوون لە ئیدارەی‌ کوردی. ھێزیان لە نزیک مەھاباد دانەنا‌و تەنانەت نێردراوێکی مەدەنی ئەوتۆیان نەنارد بۆ ئەوەی کاریگەریی گەورە دروست بکات. لە رێگەی‌ چالاکیی (دۆستانە)وە، وەک دابینکردنی کەرەسەی‌ گواستنەوە، دەرکردنی سوپای‌ ئێرانی، و کڕینەوەی‌ تەواوی بەرھەمی تووتنەکەیان، پاڵپشتیی ئیدارەکەی‌ قازی‌یان دەکرد. لە لایەکی ترەوە.

لە ئەیلولی‌ ١٩٤٥، قازی محەمەد‌ و سەرکردەكانی دیكەی كورد سەردانی تەورێزیان کرد بۆ ئەوەی‌ چاویان بە کونسوڵی‌ سۆڤیه‌ت بکەوێت بۆ دەرباری‌ پشتگیریکردنی کۆمارێکی نوێ، لەوێشەوە رەوانەی باکۆ، ئازەربایجانی سۆڤیه‌ت، کران. لەوێ، ئاگادار بوونەوە لەوەی پارتی دیموکراتی ئازەربایجان لە ھەوڵی‌ ئەوەدایە کە دەست بەسەر ئازەربایجانی ئێراندا بگرێت. لە ١٠ـی‌ کانوونی یەکەمدا، پارتی دیموکراتی ئازەربایجان دەستی بەسەر پارێزگای‌ ئازەربایجانی رۆژهه‌ڵات دا گرت کە پێشتر بەدەست سوپای‌ ئێرانەوە بوو. قازی محەمەد بڕیاری‌ دا ھاوچەشنی ئەو کارە دووبارە بکاتەوە، لە ١٥ـی‌ کانوونی یەکەمدا، کۆماری كوردستان دامەزرێنرا.

لە ٢٢ـی کانوونی دووەمی ١٩٤٦، قازی محەمەد دامەزراندنی کۆماری کوردستانی راگەیاند. ھەندێک لە ئامانجەکانیان لە مانیفێستۆکەدا بڵاوکرایەوە ئەمانەن:

زمانی کوردیی بکرێتە زمانی راگەیاندن‌و خوێندن‌و ئیدارە

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ کوردستان بەمەبەستی چاودێری دەوڵەت‌ و بابەتە کۆمەڵایەتییەکان

ھەموو بەرپرسەکان لە خەڵکی ناوچەکە ھەڵبژێردرێن

یەکێتی‌ و برایەتی لەگەڵ خەڵکی ئازەربایجان

یاسایەک ھەبێت کە بە یەکچەشن مامەڵە کرێکار‌و کەسایەتییە باڵاکان دا بکات

كابینەی حكومەتی كۆماری كوردستان بەم شێوەیە بوو:

 سەرۆک وەزیران، حاجی بابە شێخ

وەزیری جەنگ، سەیفی قازی

وەزیری ناوخۆ، محەمەد ئەمین موعینی

وەزیری ئابووری، ئەحمەد ئیلاهی

وەزیری پۆست و تەلەگراف، کەریمی ئەحمەدیان

وەزیری فەرهەنگ، مەنافی کەریمی

وەزیری (تەبلیغات)ـ سدیقی حەیدەری

وەزیری کار، خەلیلی خوسرەو

وەزیری بازرگانی، حاجی مەستەفای داودی

وەزیری وەرزێڕی (کشتوکاڵ)، مەحموودی وەلی زادە

وەزیری ڕێگاوبان، ئیسماعیلی ئیلخانی زادە

وەزیری (بیهداری)، سەیید محەمەدی ئەیوبیان

وەزیری (موشاویر)، عەبدولرەحمانی ئیلخانی زادە

وەزیری داد، مەلا حوسێنی مەجدی

لە ٢٦ـی ئازاری‌ ١٩٤٧، بەھۆی‌ فشاری‌ ھێزە رۆژئاواییەکان، بۆ نمونە ئەمریکا، سۆڤیه‌ت پەیمانی بە حکومەتی ئێرانی دا کە لە باکووری ئێران ئەکشێتەوە. لە مانگی حوزەیران دا، ئێران دەستی گرتەوە لەسەر ئازەربایجاندا. ئەمە بووە ھۆی‌ دابڕانی کۆماری‌ كوردستان لە سۆڤیه‌ت و دواجار بووە ھۆی‌ داڕمانی. لەم خاڵەدا، پشتگیرییەکان بۆ قازی محەمەد لە کەمبوونەوەدا بوون، بەتایبەتی لە نێوان خێڵە کوردەکاندا کە لە سەرەتادا پشتگیرییان لێدەکرد. بەرھەم ‌و سەرچاوەی‌ داراییان نەما‌و شێوازی ژیانیان بەھۆی‌ دابڕانەکەوە بەرەو سەختی چوو. یارمەتی دارایی‌ و سەربازی لە سۆڤێتەوە نەما‌و خێڵەکان هیچ ھۆکارێکیان بۆ پشتگیریکردنی قازی محەمەد نەئەبینییەوە. زۆرێک لە خێڵەکان قازی‌یان بەجێ‌ دەھێشت. لە ٥ـی کانوونی یەکەم، ئەنجومەنی شەڕ بە قازی محەمەدیان راگەیاند، کە رێ لە ھەر پەلامارێکی سوپای‌ ئێران دەگرن کە بکرێتە سەر ناوچەکە. لە ١٥ـ کانوونی یەکەم، سوپای‌ ئێران ھاتە ناوچەکە‌ و دەستی بەسەر مەھاباد دا گرت. لەگەڵ ھاتنیان، چاپخانەی کوردی‌یان داخست، فێرکردنیان بە زمانی کوردی قەدەغە کرد، ھەر کتێبێکی کوردی‌یان بدۆزیایەتەوە ئەیانسوتاند. دواجار لە ٣١ـی ئازاری‌ ١٩٤٧، قازی‌ محەمەد، لە مەھاباد لە سێدارەدرا.

هەرچەندە تەمەنی كۆماری كوردستان كورت بوو، بەڵام پێشەوا قازی محەمەد مێژوویەكی بۆ كورد دروست كرد كە نەوە لە دوای نەوە شانازی پێوە دەكرێت و یادی ئەو رۆژە دەكرێتەوە.