بەنداوەکانی دووکان و دەربەندیخان بەرهەمهێنانی کارەبا دەگەیێننە بەرزترین ئاست

بەنداوەکانی دووکان و دەربەندیخان بەرهەمهێنانی کارەبا دەگەیێننە بەرزترین ئاست

سه‌رڕێژبوونی به‌نداوى دووكان جگه‌ له‌وه‌ى تواناى گلدانه‌وه‌ى ئاوى له ‌به‌دانه‌وه‌كه‌دا گه‌یانده حەوت ملیار و ١٠٠ ملیۆن مه‌تر سێجا، ئاستى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باشى له‌و به‌نداوه‌ له ٦٠ مێگاواته‌وه ‌گه‌یاند ٢٨٠ مێگاوات.

حه‌مه‌تاهیر جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دووكان دەڵێت "ئێستا یه‌كه‌كانى كارۆئاوى چالاكن و به‌پێى تواناى خۆیان ده‌توانن كاره‌با به‌رهه‌مبهێنن. بێل ماوسه‌كه‌ بێ كۆنترۆڵ ئاوى لێده‌ڕوات، له‌ چركه‌یه‌كدا ٧٣ مه‌تر سێجا ئاو له‌وێوه‌ ده‌ڕوات، كۆى ده‌رچوونى ئاو له ‌هه‌موو ده‌رچه‌كانه‌وه‌ له‌ چركه‌یه‌كدا نزیكه‌ى ٦٥٠ مه‌ترسێجا ئاو ده‌ڕوات".

پێش ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ى رووى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد ١٥٠ مێگاوات كاره‌باى كارۆئاوى به‌رهه‌مده‌هێنرا، به‌ڵام ئێستا گه‌یشتووه‌ته‌ ٥٥٠ میگاوات.

ئه‌بوبه‌كر حه‌مه‌حوسێن، لێپرسراوى ته‌كنیكى وێستگه‌ى كارۆئاوى دووكان دەڵێت "ئەگه‌ر ساڵانى رابردوو به‌راورد بكه‌ین به‌ ئه‌مساڵ، ساڵانى رابردوو لەم کاتەدا تۆڕباینێك ئیشى ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاوه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى چوار تۆڕباین کاردەکەن‌، کە نزیكه‌ى ٢٨٠میگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنێت".

لە بەنداوی لە دەربەندیخانیش ٢٤٠ مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێندرێت، بەوەش بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بۆ یەكەمینجار گەیشتە سێ هەزار و ٦٠٠ مێگاوات كارەبا.

هه‌رێمى كوردستان بۆ دابینكردنى كاره‌باى به‌رده‌وام پێویستى به‌ چوار هەزار و ٧٠٠ میگاوات كاره‌با هه‌یه‌. بەڵام ئێستا سێ هەزار و ٦٠٠ میگاوات له‌ڕێگه‌ى سووته‌مه‌نى و به‌نداوه‌كانه‌وه‌ به‌رهه‌مده‌هێنێت.

وەزارەتی كارەبا دەڵێت، لەم مانگەدا ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاونیشتمانیان بۆ ١٦ كاژێر بەرزبووەتەوە.