بەم رێگەیە زۆرترین چێژ لە سێکس وەربگرە

بەم رێگەیە زۆرترین چێژ لە سێکس وەربگرە

لە دوایین توێژینەوەدا دەرکەوتووە رەنگ کاریگەرییەکی گەورەی ھەیە لەسەر رەفتاری مرۆڤ، رەنگی شین کاردەکاتە سەر کەم کردنەوەی توندی ھەڵچوون ھەروەک چۆن دەبێتە ھۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، رەنگی سووریش کاردەکاتە سەر سەرنجڕاکێشی، لەگەڵ ئەمەشدا رەنگی سوور کاردەکاتە سەر زیادبوونی توندڕەوی ھەر ئەمەشە وایکردووە لە نەخۆشخانەکاندا پۆشینی جلی سوور قەدەغە بکرێت.

ھەروەھا رەنگیش کاریگەری گەورەی ھەیە لەسەر پەیوەندیی سێکسی، رەنگی سور لەو پەیوەندییەدا بە رەنگێکی کاریگەر دادەنرێت بە تایبەت ئەگەر ئافرەت لە ژووری نوستن لەبەری بکات، ھەر بۆیە زۆرێک لە ھاوسەران حەز بە رەنگی پەمەیی دەکەن، چونکە دەرخەری ھەستی سۆزدارییە و ھانی ئارەزووی سێکسی دەدات.

ئەوەشیان دەرخستووە رەنگ یارمەتی زیاتر دەدات لە چێژ وەرگرتنی پەیوەندیی سێکسی، بۆ پەیوەندییەکی سێکسی چێژ بەخش گرنگ نییە جوانترین دیکۆرت ھەبێت گرنگ بوونی ھەستێکی تایبەت و بۆنێکی تایبەتی کەسەکانە لەگەڵ رەنگی سەرنجڕاکێش.