بەرپرسێکی پارتی دەست بەسەر تەواوی پڕۆژەی گوندی کۆریدا دەگرێت

بەرپرسێکی پارتی دەست بەسەر تەواوی پڕۆژەی گوندی کۆریدا دەگرێت

پرۆژەی گوندی کۆری لە هەولێر لەلایەن بەرپرسێکی پارتییەوە دەستی بەسەردا گیراوەودەیەوێت بەشێوەیەکی ئەهلی خانوەکان بفرۆپشێتەوە،هەروەها  ئەو کۆمپانیایەشی کە ئەرکی دروستکردنی پرۆژەکەی لە خۆ گرتبوو مافی بەڕێوە بردنی لێوەرگیرایەوە.

دوای پێنج ساڵ لەچاوەڕوانی خاوەن خانوەکانی گوندی کۆری لە هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ڕاکێشانی دەنگدەر بەلای خۆیاندا  لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوەی بڵاو کردەوە کە خانووەکانی پرۆژەی گوندی کۆری بەسەر خاوەنەکانیاندا دابەش دەکات وئەو خانوانەشی کەدروست نەکراون بە پارچە زەویەک یان بڕە پارەیەک قەرەبوو دەکرێنەوە ،بەلام وەک ئەو هاوڵاتیانە دەڵێن نە قەرەبوو کراوینەتەوە نە خانووەکانیشمان وەرگرتووە .

خاوەن خانووەكانی گوندی كۆری دەستیان لە زەوییەكانی گوندی كۆری شووشتووە، چونكە وەك   دەڵێن : دوای ئەوەی کە پرۆژەی گوندی کۆری کرایەوە ئێمە ناومان نوسی وبڕە پارەیەکمان دا بە کۆمپانیاکە تا خانوومان بۆ دروست بکات و لە کرێچیەتی ڕ زگارمان بێت ،بەڵام ئێستا کە بەشێکی زۆری خانووەکان تەواو بووە لەلایەن بەرپرسێکی پارتیەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

 ئەو هاوڵاتیانە دەڵێن ئێمە  چەندین جار داوامان کردووە  زەوییەكانی خۆمان لە گوندی كۆری بدەنەوە، بەڵام لەلایەن پیاوانی ئەو بەرپرسەوە پێمان وتراوە باسی مەكەن و ناتوانن

٤٠٩٠بەشداربووی گوندی كۆری لە شاری هەولێر كە پێنج ساڵە چاوەڕێی تەواوبوونی خانووەكانیان دەكەن، پارتی  دەستی بەسەر خانووەكانیان دا گرتووەو دەیەوێت بە شێوەیەکی ئەهلی بیانفرۆشێتەوە.